هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

داواکاری کارناسانیی مافی‌مرۆڤ لە رێکخراوی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ئێعدامی “ڕامین حسێن پەناهی”

سێ کارناسی مافی‌مرۆڤ لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە مەتەرسی لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسی کورد” ڕامین حسێن پەناهی” بڵاویان کردووتەوە و داواکاری خۆیان لە سەر کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران ڕاگەیاندووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان، “ئاگنێس کالامار”، ڕاپۆڕتنێری تایبەت بە ڕەشەکوژی (ئێعدامی هەڕەمەکی)،”داینوس پورس”، ڕاپۆڕتنێری تایبەتی مافی ڕەوای تەندروستی جەستەیی و دەروونی بۆ زیندانیان و هەروەها “نیلز مێلز”، ڕاپۆڕتنێری تایبەت بە ئەشکەنجە و سزای بێ‌ڕەحمانە و نامرۆڤانە بە دژی زیندانیان، بە بڵاوکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مەترسی لە سێدارەدانی زیندانیی سیاسی “ڕامین حسین پەناهی”  ڕاپۆڕتیکیان بڵاوکردووەتەوە و داوایان کردووە کە ڕژیمی ئێران لە سێدارەدانیی ڕامین چاوپۆشی بکات.

“ئەگنێس کالامار”، ڕاپۆڕتنێری تایبەت بە ڕەشەکوژی، وێڕای ئاماژە پێدان بە دادگایی‌کردنی نایاسایی و ئەشکەنجەی ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا ڕایگەیاندووە کە؛”ئێران بە تەمایە بە بێ بەرچاوگرتنی داواکاریەکانی پێشتر بۆ دادگاییەکی عادڵانە و ئینسانی، ئەم زیندانیە کوردە لە سێدارە بدات”.

ئەم سێ کارناسە ئێعدامی “ڕامین حسێن پەناهی”یان ناتەبا لەگەڵ پەسەندکراوە نێونەتەوەییە کان دەزانن.

“ڕامین حسین پەناهی” ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمی ئێران کەوتبووە بەر دەسترێژی گولە و لە  ڕۆژی ٢ی پووشپەردا لە کاتێکدا دەستبەسەر کرابوو کە بە تووندی بریندار بووە و بە برینداریش دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە و لە دادگایەکی دەمبڕدا لە لایەن دادوەر “سەعیدی”یەوە بە تاوانیی “تەناهی بە دژی ئاسایەشی نەتەوەیی” و هەروەها هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵە حوکمی لە سێدارە دانی بەسەردا سەپێندراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …