پاش چەندین رۆژ شەڕو نائارامی، ئەمرۆ هەینی ویكتۆریا یانۆكۆڤید، سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا رایگەیاند كە هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆك كۆماریی لە وڵاتەكەی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆك كۆماری ئۆكراین لە بەیاننامەیەكدا جەخت لەسەر ئەو دەكاتەوە كە ئەو بۆ قانونی ساڵی 2004 دەگەڕێتەوەو سەرجەم دەسەڵاتەكانی كەم دەكاتەوە.
راگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەكاتێكدا كە توندوتیژییەكان لە ئۆكراین بەشێوەیەكی بێ وێنەی زیادی كردوە، بەجۆرێك كە لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو لانیكەم 75 كەس لەم وڵاتە كوژراون.
ئۆكراین لەمانگی نۆڤامبری رابردوو شاهیدی ناڕەزایی بەرینی خەڵك بە هۆی دەستوەردانی روسیا لەكاروباری ئەو وڵاتەیە.
توندوتیژییەکانی رۆژانی رابردووی ئۆکراین بە وێنە ببینە: