شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی داگیركردنی قەندیل دەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوە دەكات كە قەندیل هاوشێوەی شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان داگیر دەكات.
ئەردۆغان لە وتارێكی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دادو گەشەپێدان بۆ هەڵبژاردنەكانی  ئەم مانگە رایگەیاند، ناوچەی  قەندیل كە بە بنكەی “تیرۆر” ناو لێبرد وشك دەكەن، هەروەك چۆن لە عەفرین و چەند ناوچەیەكی دیكەی سوریا ئەنجامیان دا.

جەختیشیكردەوە كە ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەببێت و ئەوەشی خستەڕوو كە فڕۆكە جەنگییەكانیشیان بەردەوام دەبن لە بۆردومانكردنی پێگەكانی پەكەكە.

ئەردۆغان راشگەیاند كە نزیكەی 20 فڕۆكەی جەنگی توركیا بەشداری لە بۆردومانكردنی قەنیدلدا دەكەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …