شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هەڕەشەی سپای پاسدارانی ڕژیم لە خەڵکی شنۆ

سپای پاسدارانی ڕژیم و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ هەڕەشەیان لە هاوڵاتیانی شاری شنۆ کردووە کە نابێت لە ڕۆژی بەڕێو چوونی  فستیڤاڵی گێڵاس لەو شارە جلی کوردی خاکی لەبەر بکەن.
ئیداری ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، شۆرای تەئمینی شار و ئاواییەکانی شاری شنۆی ئاگادار کردووەتەوە، لە ڕۆژی فێستیڤاڵی گیلاس و شوێنە گشتییەکان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان، نابێت هیچ کەسێک جلی کوردی خاکی ڕەنگ لە بەرکات،لە ئەگەری بەڕێو نەبردنی ئەو بڕیارە لەگەڵ سزای یاسایی بەرەڕوو دەبنەوە.

ئیتلاعات و سپای پاسداران تەنانەت بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە کە فەرمانداری شاری شنۆ لە کۆبوونەوە گشتییەکان بۆی نییە بە زمانی کوردی قسە بکات.

ئیتلاعات و سپا بە شۆراکانیان ڕاگەیاندووە، بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کۆمیتەی ئیمداد دەبێ هاوکارمان بن و یارمەتی بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کۆمیتەی ئیمداد، ئەو گرووپانە بدەن کە بۆ خۆیان دیاری دەکەن.

ئیتلاعات و سپای پاسداران وتوویانە، شۆرا و دێهیارەکان،دەبێت ڕاپۆرت لە سەر حیزبە کوردییەکان کە خەریکی کار و چالاکین لەو ناوچەیە،بدەن و هاوکاریی ئێمە بن .

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …