هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی میترا عەلیزادە خەڵکی شاری کرماشان، کە ڕۆژی ٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەشارەی کرماشان دەسبەسەر کراوە، لە دوایی زیاتر لە پێنج مانگ چارەنووسی نادیارە.
میترا عەلیزادە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بەدواداچوونەی بنەماڵەی عەلیزادە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کچەکەیان تاکوو ئێستا بێئاکام ماوەتەو و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک خۆدەبوێرن.
لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ڕابردوو لە ئێران و کوردستان سەرەڕای سەرکوتی هاوڵاتییان لە لایەن هێزەسەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە بە سەدان هاووڵاتیی دەسبەسەر کران ودەیان کەسیش یان لە نێو زیندانەکانی ڕژیم گیانیان لە دەستدا یان چارەنووسیان نادیارە.