چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

سەرمایەداری و دوژمنایەتی كردنی كۆمەڵگە / جوتیار كەمانگەر

سەرمایەداری سیستەمێكی جیهانیە كە خاوەن فەلسەفەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسیە. چونكە دەوەستێتە سەر بنەمای تێربوونی پیداویستیە گرنگ و تەواوكەرەكانی مرۆڤ و گەشەدانی موڵكیەتی تاك و پارێز گاریكردن لیێ بە مانایەكی فراوانی ئازادی دونیا بە هۆی ئەم سیستەمەوە بەدەست زۆرێك لە كارە سات و ناخۆشیەكانەوە ناڵاندی لە ئەنجامی سوربوون لەسەر ئەوەی كە سوود و خۆشی بریتین لەو پەری خۆشیەكانی مرۆڤ كە دەتوانێت و د یبهێنێت ، تا ئێستاش سەرمایەدای فشارەكانی خۆی بەكاردەهێنێت بە دەستوەر دانە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریەكانی و قورسایی خۆی دەخاتە سەر گەلانی جیاوازی دونیا. لێرەوە سیستەمی كۆیلایەتی دەچەسپێ‌ و تەواوی كۆمەڵگاش لە چوارچێوەی ئەو سیستمە داخراوەدا ژیان گوزەر ئەكەن . مرۆڤ شەیدای ئازادییە ، چونكە ئازادی كرۆكی بونی بەشەر پێك دەهێنێت . قایلبوونی مرۆڤ بە كۆیلایەتی زادەی نائومێدیو ڕەنگدانەوەی ڕۆحێكی خەواڵووە ، بەڵام ئەوەی مرۆڤ لە زیندەوەرەكانی دیكە جیا دەكاتەوە ، یاخیبوونە لەستەم و ڕازینەبوونە بەوەی شكۆی ژێر پێ بخرێت . سیستەمی سەرمایەداری ڕێز ناگرێت لە یاساكانی كەڵك وەرگرتن لە سروشت و هەموو تواناییەكانی مرۆڤ و ژینگەی لە ناو بردووە ئەمڕۆ بە بڕوای سەرمایەداری  پەلامار دەكەنە سەر سروشت گەورەترین ڕیگا چارەیەك بۆ پارێزگاری كردنی ژینگە لە ئەمڕۆدا بەرەنگار بوونەوەی بڕواو بیری سەرمایەدارییە. سەرمایەداری دەست بەسەر داگرتنی هەموو شێوەكانی ژیاندا هەنگاوی ناوە تا ئەو كاتەی كە سنوردار ناكرێ و هێچ دەوڵەت و حكومەتێك و سیستمێك ناتوانێ‌ بەری پێ بگرێت،  سەرمایە سیستەمێكی بەهێزو بە توانا و كاریگەرە لە خۆماڵیی كردنی ئابووری بازاڕ بە قازانج و بەرژەوەندی سەرمایەداری جیهانی و هۆی هەرە سەرەكیی كە لە دەست كۆمەڵێكی بچووكدا دەسووڕێتەوە . لە هەموو كاتەكانی ژیانی مرۆڤ دا ڕۆڵی خۆی دەبینێ‌ و دەست دەخاتە ناو بچوكترین شێوەكانی تێكۆشانی مرۆڤ وە، هەر لە گەشەكردنی بیروڕای ئازادیی تاك و گونجا و لەگەڵ بارێكی دراوی دا سەپاودا  ، هەتا دەگاتە خۆوڕوشتە كۆمەڵایەتیی و خێزانیی و تاكەكانیش لە هەموو بوارەكانی سیاسیی، ئابووری ، كۆمەڵایەتی ، ڕۆشنبیریی ، تێكنۆلۆژیدا. لە مەیداندا ئەسپی خۆی لە شێوەی پەرەپیدانی تێكنۆلۆژی سەردەمدا بەرەو پێشەوە بردنی ئامیرەكانی بەرهەمهێنان لە شێوەی ئەوروپادا تاودەدات، لە كەمترین كات و كەمترین تێچوون و باشترین جۆری بەرهەم و زۆرترین قازانج و دەسكەوت دا خۆی دەبینێتەوە، هەر لە بەشەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵییەوە تا دەگاتە ئاڵو گۆڕی پارە و دامەزراوە بانكیەكان ،  سەرمایەداری لە ڕوی ڕۆشنبیری سیستەمێكی جیهانی تایبەتییە كە بەگەشەكردنی بیروڕا بەرەوپێشەوە چوونی ئازادیی تاك لە بیروڕا دەربڕین و بۆچوندا هەبێ.

لە كاتێكدا سەرمایە داری لە ڕێگای ئەرێنیەوە زانست دەخەسێنێت و دژ بە جیهانی ئەخلاق و باوەڕی بەكاری دێنێت  لە میانەی لیبراڵیزمیشەوە ڕۆحی كۆمەڵگا دەكێشێت تاكڕەوێتی بۆ خوداوەندی دەوڵەت نەتەوە گۆڕیوە كە تا ئاستی پاكتاوی نەژادی هەڵكێشاوە، هیچ زهنیەتێكی ئایینی هێندەی زهنیەتی سەرمایەداری شەڕ و چەوسانەوەی لەگەڵ خۆیدا نەهێناوە، زیهنی تاكی هیچ كۆمەڵگایەك بە ئەندازەی زیهنی تاكی كۆمەڵگای سەرمایەداری تاكی نا بەر پرسیای ئاڵودەی قازانج   هێندە زۆردار، كۆمەڵكوژ، توێنەرەوە و دیكتاتۆری نە ئافراندوە، سەرمایەداری وەكو سیستەمێكی پاوانخوازی جیهانی دراو و موڵك، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لە كاتێكدا زهنیەتی پارەداركردنی خۆی ئاوادەكات كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەو قاڵبە زهنیانەوە دەبەستێتەوە كە تەنانەت نەمرود و فیرعەونیش بیریان لێنەكردوتەوە، مرۆڤایەتی لەسەرلەبەری جیهاندا بەرامبەر بە داتەپیوترین بتەكانی دەخاتە كڕنوشەوە، لەمەشدا تەنیا دەكرێ باس لە پوكانەوەو ئیفلاسی زیهنی بكرێت لە نزیكەوە لێكۆڵینەوەی ناوەرۆكی زهنیەتی سەرمایەداری جێگای گرنگی پێدان و بایەخێكی مەزنە، سەرمایەداری وەك بونیادێك تەواوی كۆمەڵگە و كۆمەڵ و خیزان …هید. هەڵدەوەشێنیتەوە هەموو پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان بێ‌ نیشتیمان دەكات، بۆ ئەمەش كۆمەڵگا لە بەها كۆمەڵایەتی و پیرۆزەكانی وەك دابونەریت، ئەخلاق و باوەرییەكان بێ‌ بەری دەكات  و لەناویان دەبات، هەروەها هەموو كارەكانی لەسەر تاك بەڕێوە دەبات و تاكێكی سەرمایەدارانە وەهای دروستكردووەكە پێی وایە تاك خاوەنی جەستە و ڕەنج و ژیانی تایبەتی هەر خۆیەتی، ئەم مەزهەبە داوادەكات كە دەوڵەت دەستوەر نەداتە ژیانی ئابووریەوە و تەنها كاری دەوڵەتە بریتی دەبێت لە پارێزگاری كردنی تاكەكان و سەروەت و سامانیان و پاراستنی ئەمن و ئاسایش و بەرگریكردن لە وڵات، دابەزینی نرخ و داواكاری زۆر لەسەر كرێكاران وای لە خێزانەكان كردووە كە هەموو ئەندامانی خێزانەكە كار بكەن ئەمەش بۆتە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزان و نەمانی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان لە نیوان خێزانەكان دا، خۆپەرەستی سەرمایەداران تاكە كەسێك یان كۆمەڵە كەسێكی كەم دەسەڵاتی بازاڕ دەگرنە دەست بۆ بە دیهێنانی بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەبێ‌ گوێدانە پێداویستی كۆمەڵگاو ڕێزگرتنی بەرژەوەندی گشتی .

قۆرخكردن كەسێكی سەرمایەدار هەڵدەستێت بە قۆرخكردنی كەل و پەل و هەڵگرتنی، تا لە بازاڕدا نامێنیت و دواتر دەیخاتە بازاڕەوە  بۆ فرۆشتنی بە نرخێكی چەندین جار بەرزتر كە گەمە یان یاری بە ژیانی بەكاربەرە هەژارەكانەوە دەكات، كێبركێ بنەمای سیستەمی سەرمایەداریە و والە ژیان دەكات دەیكاتە گۆڕپانێكی پێشبڕكێی زۆر توند كە تیایدا كێبڕكێ دەكرێت لە پێناو زاڵبون. دونیاش دەگۆڕێت بۆ جەنگەڵستانێك كە تیایدا بەهێز و خاوەن تواناكان لاواز و بێدەسەڵاتەكان دەخۆن.

گەمەكردن بە كرێكاران: سەرمایەداری وا لە هێزی كار دەكات كە ببێتە كاڵایەك و ملی پێكەچ دەكات بۆ چەمكی (عرج و گلب) بە شێوەیەك كرێكار هەموو چركەیەك لەبەردەم مەترسی گۆڕیندایە بە یەكێكی تر كە نرخێكی كەمتر وەردەگرێت یان كارێكی زیاتر دەكات یان خزمەتێكی باشتر پێشكەش بكات.بێكاری بوەتە دیاردەێكی ئاسایی لە كۆمەڵگای سەرمایەداریدا و بەتایبەتیش زیاتر دەردەكەوێت كاتێك كە بەرهەم زیاتر بێت لە بەكارهێنان و ئەمەش وا لە خاوەن كار دەكات كەواز لە ژمارەیك كرێكار بهێنێت كە قورساییان خستۆتە سەر ئەستۆی.

ژیانێكی پڕ لە ململانێ‌ ئەمەش لە ئەنجامی ململانێی نیوان دوو چین یەكێكیان بە هەموو شێوەیەك هەوڵی كۆكردنەوەی پارە دەدات و چەوسێنەرە و چینی دووەمیش چەوساوە و سوتەمەنیكی سەرگەردانی گەڕان بەدوای پێداویستێەكانی ژیانەوە. كە بەبێ‌ ئەوەی بەزەییەك و دڵنەرمیەكی لە بەرامبەریەوە پێبگات. داگیركردن سەرمایەداری بەبیانوی گەڕان بە دوای سەرچاوە سروشتی و خاوەكاندا. بەبیانوی گەڕان بە دوای بازاڕی نوێدا بۆ ساغكردنەوەی بەروبومەكانی. دەكەوێتە داوی داگیركردنی گەلان و نەتەوەكانەوە لە ڕووی ئابووریەوە بۆ یەكەم جار و دواتر لە رووی سیاسی و ڕۆشنبیریشەوە داگیری دەكات. ئەمە سەڕەرای بە كۆیلەكردنی گەلان و بەكارهێنانی هێزی كار تیایدا بۆ بەرژەوەندی خۆی. جەنگ و ویرانكاری مروڤایەتی گەلێك ڕەنگ و شێوازی سەیرو سەرسوڕهێنەری بە خۆوە بینیوە لە جەنگ و وێرانكردن ئەوەش لە ئەنجامی سروشتی داگیركاریەكانەوە كە پەشت دەبەستنە سەر بنەمای دیموكراسیەت لە سیاسەت و دەسەڵات دا. زۆربەی كات دیموكراسیەت لەگەڵ خەونەكانیدا یەك دەگرێتەوە دوور لە ماف و داد پەروەری و ڕاستگۆیی و زۆربەی كاتێش  لەبەرژەوەندی كۆمەڵیك لە سەرمایەدارەكان بەكاردێت ئەوانەی كە پێان دەوترێت ((خاوەن پایە بەرزەكان))

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …