بەرپرسانی پاڵاوگەی گازی ئیلام ئاشكرایدەكەن لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 11 كرێكاری ئەو پاڵاوگەیان لەسەر كار دەركردوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراو، ئەندامی شۆرای ئیسلامی کار لەو یەکە بەرهەمهێنەرە بوون و ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای کرێکارانی دیکە بۆ دەرکردنیان لە سەر کارەکەیان درووست کردووە.
ئەو کرێکارانە سەرەرای نیگەرانی لە دەرکردنی هاوکارەکانیان دەڵێن: چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی بەڵێنیەکانین و داوا لە خاوەنکارەکەمان دەکەین هەرچی زووتر ئەو بەڵێنانەی پێ دابووین جێبەجێی بکات.