بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بانە دوو برا خەڵكی ناوچەكە بەتوند برینداربوون.
رۆژی یەكشەممە 13ی رەشەمە، دوو برای خەڵكی گونی “بژی” سەربەشاری بانە بەناوەكانی “یادگارو كامەران ئەمینی” لە برویشكانی سەر بە بەخشی نەنۆری ئەو شارە توشی رووداوی تەقینەوەی مین بوون كە لەئەنجامدا برایەكیان قاچێكی لەدەستداو ئەوی دیكەشیان بەسەختی برینداربوو.