سوپای پاسدارانی رژیم ئەمرۆ رایگەیاند لە شەڕێكدا لەگەڵ ناوچەی پیرانشار لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار سێ كەس لە هێزەكانیان كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی قەرارگای حەمزیە سەیدشوهەدا، سەر بە هێزی زەمینی سوپای پاسداران شەڕەكە بەقسەی ئەو لەگەڵ هێزێكی “دژە شۆرش” لەناوچەی پیرانشار روویداوەو سێ پاسدار كوژراون.
تا ئێستا هیچ حیزبێكی رۆژهەڵاتی لەسەر ئەم شەڕە راگەیەنراوی بڵاونەكردوەتەوە.