هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

14 خوێندكاری زانكۆی تاران دەستگیركران

پاش كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەندامانی ئەنجومەنە پیشەییەكانی خوێندكارانی تاران لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ بە مەبەستی ئازادكردنی خوێندكارانی دەستگیركراو، لانیكەم 4 كەس لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە دەستگیر كران. بەمەش ژمارەی گیراوەكانی زانكۆی تاران گەیشتە 14 كەس.

ئەو خوێندكارانەی ئەنجومەنە پیشەییەكان كە ئامادە كۆبوونەوەكە ببوون داوای ئازادكردنی هاوڕێكانیان دەكرد، پاش كۆبوونەوەكە دەستگیر‌و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.

پێشتریش 10 كەس لە خوێندكارانی زانكۆی تاران بە هۆی بەشدارییان لەخۆپیشاندانەكان دەستگیر كرابوون.

ناوی خوێندكارانی زانكۆی تاران كە تا ئێستا دەستگیركراون ئەمانەن:
سینا ڕەبیعی – موحسێن حەقشناس – پدرام پەزیرە – محەمەد محەمەدیان – عەلی موزەفەری – مەهدی وەهابیسانی – سوهەیل موحدان – ئارش ئاوەری – دانیال ئیمان – ئەمیرحوسێن عەلی تەڵەب – مەجید ئەکبەری – موحسێن تەرابی – کەسرا نوری و لەیلا حوسێنزادە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …