دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران هاتەدەنگ

رێكخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا داوا لە بەرپرسانی رژیمی ئێران دەكات توندوتیژییەكان بەرامبەر بە خەڵكی خۆپیشاندەر رابگرن.

رێكخراوكە لە بەیاننامەكەیدا دەنوسێت كە دەبێت بەرپرسانی ئێرانی كەڵك وەرگرتن لە توندوتیژی لەڕادەبەدەر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران رابگرێت‌و رێگەبەخەڵك بدات ئازادانە قسە بكەن‌و خۆپیشاندان بكەن.

سارا لی ویتسۆن، بەرێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە دەڵێت: هەڵكشانی ژمارەی كوژراوەكان، موژدەی داهاتوویەكی رۆشن بە ئێرانییەكان نادات كە ئازایانە ناڕەزاییەكانی خۆیان هێناوەتە سەر شەقامەكان. ئەو هەروەها دەڵێت: بەرپرسان دەبێت بەجێگەی هەڕەشەكردن، لەهۆكاری كوژرانی خۆپیشاندەران بكۆڵنەوە‌و زەمانەتی ئەوە بكەن كە خەڵك دەتوانێت ئازادانە‌و هێمنانە خۆپیشاندان بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …