شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ژمارەیەك لە قوربانی بومەلەزەكەی كرماشان هەوڵی خۆكوشتنیان داوە

بەوتەی نوێنەرێكی پارێزگای كرماشان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی رژیم، تا ئێستا نزیكەی 20 كەس لە خەڵكی لێقەوماوی بومەلەرزەكەی كرماشان هەوڵی خۆكوشتنیان داوە‌و 4 كەسیش بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

شەهاب نادری، نوێنەری خەڵكی پاوە لە مەجلیسی شۆرا، رەخنە لە یارمەتی گەیاندنی دەزگاكانی رژیم بە خەڵكی لێقەوماوەی بومەلەرزەكەی كرماشان دەگرێت ‌و دەڵێت بەڵێنی زۆربەی بەرپرسان هەر قسە بووە ‌و تا ئێستاش خەڵك هەرچاوەڕوانی ئەو بەڵێنانەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەهۆی ئەو گرفت‌و كێشانەی بەرەوڕووی لێقەوماوان بووەتەوە تا ئێستا لانیكەم 20 كەس هەوڵی خۆكوشتنیان داوە‌و ئەو ئامارەش بەرەو هەڵكشان دەڕوات.

هەروەها وتی بەهۆی سەرما‌و نەبوونی سەرپەنا 4 كەس لە خەڵكی بومەلەزە لێدراوی كرماشان گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەی رۆژی 21ی خەزەڵوەر، بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەی ئەزگەلەی كرماشانی هەژاند كە بەهۆیەوە 600 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا‌و زیاتر لە هەزار كەسیش برینداربوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …