ئەبوبەکر مەعروفی شوفێری یەکێک لە ماشینەکان بوو کە ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو لە کاتی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بە بوومەلەرزەکەی کرماشان، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و گیانی لە دەست دا.
لە کاتی هێناوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ شاری بۆکان لە شار و ناوچەکانی کوردستان لە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکاندا، خەڵک بە پێشوازی تەرمی کاک ئەبووبەکرەوە ڕۆیشتن و ئەمەگناسی و وەفاداریان بە بنەماڵە و خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیاند.
ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردو ٢٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعات گوشاریان بۆ بنەماڵەی ئەبوبەکر مەعروفی هێناوە، کە دەبێت بە شەودا تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە بنێژرێت.