بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە 26ی رێبەندان چەند كەس لە شاری سەقز لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانەوە دەسبەسەركران.
هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كەشو هەوایەكی توندی ئەمنیەتیان لە شارەكانی كوردستان خولقاندووە. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان پێدەچێت دەسبەسەركراوانی ئەمڕۆی شاری سەقز 4 كەس بن.
هاوكات لە شاری بانە كەشێكی توندی ئەمنیەتی بەسەر شارەكەدا زاڵەو هەست دەكرێت كە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئامادەباشیدابن.
بە وتەی شایەتحاڵان پێدەچێت زاڵكردنی ئەو كەشو هەوا ئەمنیەتیەی كە لە چەند رۆژی رابردوو رەچاو كراوە بە بۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی ئاشكرابوونی كۆمەڵەوە بێت.