٨ کەس لە هێزە ئینتزامییەکانی رژیمی ئێران لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە سنووری چاڵدێران سەر بە پارێزگای ورمێ کوژران.
بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٢ی خەزەڵوەر، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئینتیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی و گرووپێکی نەناسراو لە ناوچەی سنووریی چاڵدێران هاتە ئاراوە.
عەلیڕەزا ڕادفەر جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگای ورمێ سەرەڕای تەئیدی ئەو هەواڵە، بە هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ڕاگەیاندووە کە ٨ کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری چاڵدێران کوژراون.