یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

هۆكاره‌كانی كاره‌ساتی كه‌ركووك / عه‌تا ریازی

به‌ دڵێكی پڕ له‌ داخ و برینه‌وه‌ وه‌كووهه‌موو كوردێكی به‌ شه‌ڕه‌ف دیمان كه‌ شازده‌ی ئۆكتۆبر پێشمه‌رگه‌كان كه‌ركووكیان ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌‌ كرد.

پاشان ڕایان گه‌یاند كه‌ ئه‌م ڕاده‌ستكردنه به‌ هۆی خه‌یانه‌تی هێندێ كه‌س له‌ ناو یه‌كیه‌تی نیشتمانییا بووه‌.

تا ئه‌وجێگا كه‌ ده‌وترێ‌ ئه‌م كه‌سانه‌ بریتین له‌: هێرۆ تاڵه‌بانی(بێوه‌ژنی مام جه‌لال) بافڵ تاڵه‌بانی (كوڕی مام جه‌لال) ئاڵا تاڵه‌بانی (كچی مام جه‌لال) ئاڕاس تاڵه‌بانی(برازای مام جه‌لال) لاهور تاڵه‌بانی (برازای مام جه‌لال).

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چلۆن چووار، پێنج خائێنی خوێڕی تووانیان پاشه‌ كشی به‌ ده‌ها هه‌زار پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو ڕۆژا نیوه‌ی سه‌رزه‌وینی ‌كوردستان بخه‌نه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ربابه‌كانیانه‌وه‌؟

به‌ دڵنییایی ده‌توانین بڵین كه‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ ناو ئۆرگانیزاسیونی حیزبی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان شاردراوه‌ته‌وه‌.

ساڵی ١٩٧٥ كاتێ كه‌ نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌ په‌یمانی ئه‌لجه‌زائێر ئاگادار كرا ده‌س به‌ جێ چه‌كی دانا و ئاشبه‌تاڵی ڕاگه‌یاند. هه‌ر چه‌نده‌ی كه‌ به‌ ڕوواڵه‌ت نه‌مر بارزانی، سێكرێتری گشتی حیزبێكی مۆدێڕن به‌ نێوی پارتی دیمۆكراتی كوردستان بوو، به‌ڵام له‌ حه‌قێقه‌تا ئه‌و حیزبه‌ یه‌، وه‌كوو عه‌شیره‌تێك به‌ ڕێه‌وه‌ ده‌برد و خۆیچی سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌ته‌كه‌ بوو.

كاتێ كه‌ ده‌ستووری ئاشبه‌تاڵی ده‌ربڕی هیچ كه‌س نه‌یتوانی دژی بڕیاره‌كه‌ ڕاوێستێت و درێژه‌ به‌ خه‌بات بدات.

كاتێ كه‌ پارتی پاشه‌كشه‌ی كرد و به‌ ده‌ها هه‌زار كوردی هه‌ژار په‌نایان هاورده‌ ئێران، بۆشاییك له‌ باشوورا پێك هات كه‌ مام جه‌لال خۆی ترنجانده‌ ناو ئه‌و بۆشاییه‌. ڕێكخراوێكی دروست كردبوو به‌ نێوی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان.

ی. ن. ک ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان و ھێڵی گشتی.

یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان خۆیان به‌ چه‌پێكی مۆدێڕن ده‌زانی و ده‌یانوت:‌ پارتی دیمۆكراتی كوردستان حیزبێكی عه‌شیره‌تییه‌. عه‌قڵییه‌تی عه‌شیره‌تی بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌لا مسته‌فا ئاش به‌تاڵ بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێ بوێرێ له‌ به‌رانبه‌ری ڕابوێستێت. به‌م چه‌شنه‌ خوێنی ئه‌و هه‌مووه‌ شه‌هیده‌ به‌ فێڕۆ درا…..ئێمه‌ مۆدێڕنین و حیزبێكی به‌ ڕاستی مۆدێڕن و چه‌پ دروست ده‌كه‌ین و له‌ عه‌شیره‌تگه‌ری خۆمان دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌ تا دیسان ئه‌وكاره‌ساته‌ به‌سه‌رمانا نه‌یت…..

پاش زۆرتر له‌ چل ساڵ ئه‌گه‌ر توواشای یه‌كیه‌تی نیشتمانی بكه‌ین ده‌بینین كه‌ بنه‌ماڵه‌ی داهێنه‌ری ئه‌م حیزبه‌ مودێڕن و چه‌په‌، واته‌ بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال هه‌موویان به‌ بێ ئیستیسنا كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌م حیزبه‌نه‌. كوڕه‌كان و كچه‌كان و براكان و برازاكان و برازازاكان و خاڵوه‌كان و مامۆه‌كان و ئامۆزاكان و ئامۆزازاكان و میمكه‌زاكان و تیتكه‌زاو تیتكه‌زازاكانی، هه‌موویان كاربه‌ده‌ستی ئیداره‌یكی ئه‌م حیزبه‌نه‌ كه‌ نیوه‌ی وڵاته‌كه‌ به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌چه‌رخێ. یه‌كێكیان سه‌رۆكی ئاسایشته‌ ئه‌ویتریان سه‌رۆكی پێشمه‌رگه‌یه‌ یان مودیری فڵانه‌ ته‌لێڤیزیۆنه‌، ئه‌ویتریان به‌رپرسی زانیاری یان حیسابداری داهاته‌كانی نه‌وت و گۆمرێكه‌…….

به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌وه‌ی كه‌ داهات بێ ئه‌م بنه‌ ماڵه‌ له‌ گیفانی ده‌نن و هێندێكیچی به‌ پاشماوه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ كه‌ له‌ بنه‌ ماڵه‌ی تاڵه‌بانی نین دابه‌س ده‌كه‌ن و هیچێك بۆ ئه‌م مه‌ردمه‌ نامێنێته‌وه‌.

بۆ سه‌لماندنی ئه‌م شتانه‌ هه‌ر ئه‌ونده‌ به‌سه‌ كه‌ ئامارێ له‌ دارایی تاڵه‌بانییه‌كان بگرن ده‌بینین ئه‌مانه‌ چییان هه‌یه‌.

به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌م وه‌زعه‌ گه‌نده‌ڵیكی نه‌ ته‌نیا ماڵی و ئیداری له‌ ناو وڵاته‌كه‌ دروست كردووه‌ به‌ڵكوو گه‌نده‌ڵیكی ئه‌خلاقیچی له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییا دروست كردووه‌. ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ ئه‌خلاقییه‌ بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تاڵه‌بانییه‌كان دین و خاك و خه‌ڵكی خۆیان به‌ دوو تمه‌ن به‌ فارس و عه‌ره‌به‌كان بفرۆشن. ببن به‌ مۆبه‌لێغی عه‌لی په‌ره‌ستی بۆفارسه‌كان و گاڵته‌ به‌ خوێنی سه‌دها هه‌زار ئه‌نفالكراو بكه‌ن….

ئێمه‌ی كورد ده‌بێ له‌م كاره‌ساته‌ ده‌رس وه‌ربگرین. حیزبه‌كانمان به‌ شێوه‌یك ئۆرگانیزه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ دیسان دووپات نه‌بێته‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …