بە پێی هەواڵەکان هێزە چەکدارەکانی ئێراقو ئێران مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازییان لە سەر سنووری باشووری کوردستان ئەنجام داوە.
موحەمەد پاکپور فەرماندەی هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە: کە ئێراقو ئێران دوژمنی هاوبەشیان هەیەو دەشیانەوێت لە ڕەوشی ئاسایشیی سنورەکانیان دڵنیاببنەوە هەروەها خپیان لەهەر مەترسییەک بپارێزن.
شایانی باسە رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر باشووری کوردستان سنووری هەوایی لەگەڵ کوردستان داخستوەو جار جاریش سنوورە زەمینیەکانی دادەخاتو دەیکاتەوە.