“مەسعود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە وڵاتانی دراوسێی باشووری کوردستان کرد کە بە زمانی هەڕەشە قسە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکەن، چونکە “هەڕەشە لە کەس قەبوڵ ناکەین.
هەروەها لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە سوران وتیشی: ئەگەر رێکەوتنێک لە نێوان بەغدادو هەولێر هەبێتو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش گەرەنتی جێبەجێکردنی بدات، ئەوا دەیکەینە بەدیلی رێفرئەندۆمو بە بێ ئەوە ئەنجامدانی ریفرئەندۆم دواناخەین.