بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی خەرمانان، هێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە ئاوایی “هێیە”‘ی سەر بە شاری شنۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کاسبکار کردوە کە لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی “سلێمان قادری” خەڵکی ئاوایی “نەڵاس” سەر بە شاری سەردەشت گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە چەندین ئەسپی کۆڵبەرانو کاسبکارانی کورد کوژراونو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رێگە نەدراوە تەرمی ئەو کاسبکارە بگوازنەوە بۆ نێو شاری شنۆ.