بە پێی هەواڵەکان لە سێ رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێک لە شاری “خۆی” لە شاخێک کەوتە خوارەوەو کاسبکارێکی “مهاباد”یش بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران گیانی لە دەستداو هەروەها لە سنووری “پیرانشار”یش کۆڵبەرێکی بەتەمەن لە کاتی کۆڵبەرییدا بە هۆی جەلتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.
رۆژی 25ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری شاری “خۆی” کەوتنە کەمینی هێزەکانی رژیمو دوای راکردن لە دەست ئەو هێزانە، یەکێک لە کۆڵبەران بە ناوی “جەهان محەمەدلو” لە شاخێک دەکەوێتە خوارەوەو بە توندی بریندار دەبێت.
لە رووداوێکی دیکەدا رۆژی 24ی خەرمانان ترومبیلەکانی چەن کاسبکارێک دەکەونە کەمینی هێزەکانی رژیمو لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی “حسەین مەهدی زادە” کوری “فەتاح” توشی رووداوی هاتووچۆ دەبێتو گیانی لە دەستدا.
هەروەها رۆژی 23ی خەرمانان کۆڵبەرێکی 51 ساڵە بە ناوی “حەمزە مەولودی پوور” لە شاری پیرانشار لە کاتی کۆڵبردندا، جەلتەی دڵ لێیداو گیانی لە دەستدا.