کوشکی سپی لە راگەێیندراوێکدا جەخت لەسەر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ڕیفراندۆم دهكاتو هەروەها داوای گفتوگۆی نێوان ههرێمو بەغداد ده‌كاته‌وه.
سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی جارێکی دیکە داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات کە بڕیاری ئەنجامدانی ریفرئەندۆم هەڵبووەشێنێتەوە و هەروەها دووپاتیدەکاتەوە کە ئەمریکا پشتگیری ریفرئەندۆم ناکات.
لە راگەێیندراوەکەدا هاتوە کە هەمیشە بە رێبەرانی کوردمان وتوە، ریفرئەندۆم کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکەو شەڕی دژ بە داعش دەبێت.
سەرەڕای دژایەتی‌و ناڕزایەتی وڵاتانی ناوچەکە، ئوروپا‌و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفرئەندۆم و دەڵێت: “وامان ده‌زانی له پاداشتی خوێنی ئەوهەموو شه‌هیده‌و دوای شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش، دێن‌و پێمان ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیی مافی ئێوه‌یه، ئه‌ی كوا مه‌بده‌ئو بڕواتان بهئازادیو مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی گه‌لان، مادام ئێوه به‌و جۆره بیر دەکەنەوە ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆمان‌و خه‌ڵكی كوردستان شه‌رعیه‌ت بە ریفراندۆم ئەدات نه‌ك خه‌ڵكی ده‌ره‌وه، مادام ئه‌وان به‌و جۆره دژایه‌تی ئێمە ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش حساب بۆ ره‌ئی یه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ین”.