بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەییشتوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەس لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی رۆژی رابردووی شاری سنە کە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەرانی شاری بانە لە مەیدانی “اقبال” کۆببونەوە، ئازاد کراون.
بە پێی وتەکانی هەمان سەرچاوە، “سوهراب جەلالی، خالید حسەینیوموزەفەر سالح نیا: ئازاد کراون.
جێگەی ئاماژەیە کە لە خۆپیشاندانەکەی شاری سنە زیاتر لە 20 کەس دەستگیر کرابون کە تا ئێستە هەواڵی ئازادکردنی سێ کەس لە دەستگیرکراوەکانی دوێکە بڵاوبوەتەوەو چارەنووسی ئەوانی دیکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نادیارە.