شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دەیان کەس لە شارەکانی سنە، سەقزو بانە دەستگیر کراون

هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری سنە زیاتر لە 20 کەسیا دەستگیر کردوەو گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هەروەها لە شاری بانەش زیاتر لە 22 کەس دەستگیر کراون کە 18 کەسیان ئازاد کراوەو چوار کەسی دیکەیان هێشتا هەر لە ژێر لێپرسینەوەدان‌و لە شاری سەقزیش زیاتر لە 8 کەس دەسگیر کراون کە تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.

 

بە پێی هەواڵەکان رۆژی ١٦ی خەرمانانی ساڵی 1396ی هەتاوی کۆمەڵێک لە چالاکان‌وخەڵکی شاری سنە بۆ پشتگیری لە کۆڵبەران لە مەیدانی “اقبال”  ئەو شارە کۆبوونەوە کە لە ئاکامدا لانیکەم 20 کەسیان دەستگیر کران.

 

ناوی چەن کەس لە دەسگیر کراوان بریتییە لە “موزەفەر سالح نیا، خالید حسینی و سوهراب جەلالی” و کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …