كۆڵبه‌ر چییه؟ كۆڵبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن كه بۆ دابین كردنی ژیانیان مه‌جبوورن كه به شێوه‌یكی نایاسایی كه‌ره‌سته‌گه‌لی ژیان له‌م دێ‌و بۆ ئه‌و دێوی سنووره‌وه ببه‌ن.
كۆڵبه‌ران زۆرتر له پارێزگاكانی ورمێ، كوردستان و كرماشان و سیستان بهلووچستانا كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن. به پێ ئاماری ده‌وڵه‌ت فره‌تر له چل تا حه‌فتاد هه‌زار كه‌س كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن.
به هۆی بێكاری، فره‌یك له دانیشتووانی كوردستانی ڕۆژهه‌لات ناچارن كه بۆ ده‌رهاوردنی هێندێ پووڵ (هه‌ر چه‌ن كه‌م و بێ قابل) به شێوه‌یكی نایاسایی كاڵا له‌م لا بۆ ئه‌و لای سنووره‌وه بگۆزنه‌وه.
سه‌قامگیر بوونه‌وه و گهشهگرتنی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی باشوور، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه بازرگانی له نیوان كوردستان و ئێرانا به‌ره‌به‌ره په‌ڕه‌ی بستێنێته‌وه. ئه‌م پهڕهسهندنهوه بووه‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆڵبه‌ری دابێت و كۆلبه‌ران كاڵا له‌م لای بۆ ئه‌ولای سنووره‌وه بگۆزنه‌وه.
كاڵاكان كه به پێ یاسا به قاچاخ ئهژمێردرن به‌كۆڵ یان به وڵاخ له ناو كهژوكێوه سهعبهلعبوورهكانا ڕه‌د ده‌كه‌ن و دیانبهنه ناو شار‌و ئاواییه‌كانی ئه‌و دێوی سنووره‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌م جنسگهره بریتین له تێلێڤیزیۆن، كوولێر، سۆپا، سگار، ته‌یار ماشین، به‌نزین، جل….
كۆڵبه‌ری یه‌كێك له پڕمهترسهترین كارگه‌ره له ئێرانا.ههمووساڵێ فره‌یك له كۆڵبه‌ران به هۆی هه‌ره‌س، ڕه‌قه‌و بوونه‌وه له سه‌رما، ڕه‌د بوون له بان مین ، خۆكوژی، كه‌وتنه‌خواره‌وه له بان شاخ و داخهكانهوه یان ده‌مرن یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مووه مهترسهیه پاسداره‌كان هه‌موو ساڵێ به دهها یان سه‌دها كه‌سیان لێ ده‌كوژن.
زۆربه‌ی كۆڵبه‌ران لاو و پیاوانێكی میانساڵن. له نێو كۆڵبه‌ران هژمارێكی گرینگیچ ژن ده‌بینین كه بۆ ده‌رهاوردنی تیكهیك نان ڕوویان به‌م كاره هاوردووه. ته‌مه‌نی كۆڵبه‌ران وا له به‌ین ١٣ تا ٧٠ سالا.
باری كۆلبه‌ران شه‌ست تا سه‌دو بیست كیلووه.
كۆڵبه‌ره‌كان بۆ هه‌ر بارێ كه ده به‌ن شه‌ست تا سه‌د هه‌زارتمه‌ن پووڵ وه‌ر ده‌گرن. ئه‌مه له كاتێكدا كه بانكی ناوه‌ندی ئێران ده‌ڵێ كه خه‌رجی مانگانه‌ی بنه‌ماڵێكی چووارنهفهره چووارمیلیون تمه‌نه!!!
هه‌موو ساڵێ سه‌دها كۆڵبه‌ر گیانی خۆیان له ده‌س ده‌ده‌ن. جییا له‌وانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ره‌س، یان له بان مینه‌وه ڕهددهبن یان له شاخ و داخهكانهوه ده‌كه‌ونه خواره‌وه یان له ناو ڕۆخانهكانان دهخنكن یان له سه‌رما ڕه‌ق ده‌بنه‌وه ، فرهیكیتریان به تیری پاسداره‌كان دهكوژگێن. ئه‌مه له كاتێكدا كه به پێ یاسا پاسداره‌كان حه‌قی نیشانه‌گرتن له كه‌مه‌ره‌و ژوورتریان نییه!!!
پاسداره‌كان ته‌نانه‌ت وڵاخی كۆڵبهرانیچ ده‌كوژن و جنسهكانیان موسادره ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی كوژراوه‌كان كۆڵبه‌رانی شاره‌كانی مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، بانه، نه‌وسوو و كرماشانن.
ئابووری ڕۆژهه‌ڵات كۆڵبه‌ر ده‌ڕخسێنێت:
شاخێسهكانی گه‌شه‌ی ئابووری ڕۆژهه‌لات نیسبه‌ت به ناوچه‌گه‌ری دیكه‌ی ئێران نیشان ئه‌ده‌ن كه نابه‌رابه‌ری له سه‌رمایه گوزاری و بێ تهوهجۆهی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه فره‌یك له دانیشتووانی كوردستان بۆ ده‌رهاوردنی تیكهیك نان كۆڵبه‌ری بكه‌ن. هۆی سه‌ره‌كی په‌ڕه‌سه‌ندنی ئه‌م شۆغڵه له نیوان كورده‌كانا نه‌بوونی كاره. زۆرتر له ٣٠% ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن كار بكه‌ن بێكارن. كه ئه‌ویچ خۆی به هۆی نه‌بوونی كارخانه‌و سیستێمی سه‌رمایه‌گۆزاری له كوردستانه.
به‌راورد كردنی شاخێسگهری گه‌شه‌ی ئابووری له نیوان ڕوژهه‌ڵات و ناوچه‌گه‌ری دیكه‌ی ئێران نابه‌رابه‌ری سه‌رمایه‌گوزاری و تهوجۆهی ده‌وڵه‌ت به ناوچه‌گه‌ری غه‌یر كورد نیشان ئه‌ده‌ن.
نه ته‌نیا شاخێسگهری ئابووری به‌ڵكوو هه‌روه‌ها شاخێسگهری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ڕۆژههلای وان له ئاخرین ڕهدهگهر له ئێرانا.
بۆ نموونه به شێوه‌یكی موشه‌خه‌س له ساڵی ١٣٨٥ داهاتی سه‌رانه‌ی دانیشتووانی پارێزگه‌ی كوردستان یه‌ك میلیون و پێنسه‌د هه‌زار تمه‌ن بوو . میانگینی داهاتی سه‌رانه له ئێرانا سێ میلیۆن و سێسه‌دو ههشتادههزارتمهن بوو.
به پێ ئه‌م ئاماره داهاتی سه‌رانه‌ی دانیشتووانی كوردستان ٤٠% داهاتی میانگینی ئێرانه. شاخێسی داهات له پارێزگای كوردستان ڕه‌ده‌ی ٢٩ له ئێرانا هه‌یه.( له بان ٣١پارێزگاوه).
له لایكی دیكه‌وه ته‌ولیدی ناخالێسیGNB پارێزگای كوردستان كه‌متر له ١%ی ته‌ولیدی ناخالێسی ئێرانه.
كۆڵبه‌ران چی ده‌كه‌ن؟
ئه‌گه‌ر به پێ یاسا توواشا بكه‌ین كۆڵبه‌ران قاچاخ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بوواری فه‌رهه‌نگییه‌وه توواشای ئه‌م مه‌سه‌له بكه‌ین ده‌بینین كه ده‌رك وتاریفێ كه مه‌ردمی سنوور نشین له قاچاخیان هه‌یه تا ڕاده‌یكی زۆر له گه‌ڵ هی ده‌وڵه‌تا ته‌وفیر ده‌كات.
كۆڵبه‌ران مرۆڤانێكی باشه‌ره‌ف و زه‌حمه‌تكێشن كه بۆ به سه‌ربه‌رزی تیكهیك نان ده‌رهاوردن ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن وته‌نانه‌ت خه‌ڵكه‌كه ڕێزیان لێ ده‌گرن.
كورده‌كه ئه‌ونده فشاری ئابووری بۆ هاتووه كه توواشای یاسایی یان نایاسایی بوونی ئه‌م كاره ناكات. بۆ تیكهیك نان مه‌جبووره كۆڵبه‌ری بكات.
كۆنترۆڵ كردنی سه‌د له سه‌دی سنووره‌كان ئه‌ونده چاوی ده‌وڵه‌تی كوێر كردووه كه حكوومه‌ت نابینێ كه خه‌ڵكه‌كه له برسییهتییا خه‌ریكی ئه‌م كاره پڕ ڕه‌نج و دژوارهن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاری كۆڵبه‌ران به جورم دابنین، ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تی ئێران هیچ تهناسۆبێ له نیوان جورم و موجرێمهكه به ڕێهوه نابات.
مهحكوومییهت بۆ هاورده كردنی تێلێڤیزیۆن یان كوولر له ده‌ره‌وه بۆ ناو خۆی وڵات به قاچاخی به پێ یاسای هیچ كیشوه‌رێ مه‌رگ نییه.به‌ڵام له ئێرانا مه‌حكوومییه‌تی هاورده كردنی ئه‌و جنسانه مه‌رگه!!!
له ژوه‌نی ٢٠١١شوورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌حمه‌د شه‌ریف ی، وه‌كوو گۆزارشتگهری تایبه‌تی مافی مرۆڤ له ئێرانا هه‌ڵ بژاردرابوو . به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌ریف له ناو گوزارشتهكهیا نووسیبووی كه ده‌وڵه‌تی ئێران به شێوه‌كی سیستێماتیك كۆڵبه‌ران و كاسپكارانی كورد ی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كوژێت. به پێ ئه‌و گوزارشته كۆڵبه‌ران بۆ ده‌رهاوردنی ژیانی خۆیان جنسگهرێ وه‌كوو چای، تهماكۆ، و به‌نزین و… ده‌فرۆشن . پاسداره‌كانی ئێرانی بۆ به‌رگرتنیان تیرهنازیان لێ ده‌كه‌ن و به ساڵا دههها نه‌فه‌ریان لێ ده‌كوژن.
هژماری كۆڵبه‌ران:
به پێ ئاماری ده‌وڵه‌ت فره‌تر له چل هه‌زار كه‌س له كوردستانا كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن.فره‌یك له سه‌ر چاوه‌كانی دیكه ده‌ڵێن كه هژماریان حه‌فتاهه‌زار كه‌سه.
هه‌موو ساڵێ هژمارێكی گه‌وره له كۆڵبه‌ران ده‌مرن. به پێ ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت:
-له ساڵی ١٣٩١ ٧٤ كۆڵبه‌ر مردوون و ٧٦ كه‌سیان لێ بریندار بوون. ٧٠ نه‌فه‌ریان به تیری پاسدار ده كوژگن و چوواریان له بان مینه‌وه ڕه‌د ببوبوون.
-تا مانگی نه‌ورۆزی ١٣٩٥، ٢١٢ نه‌فه‌ر به تیری پاسدار دهكوژگن.
-له ساڵی ١٣٩٥ ١٥٤ كۆڵبه‌ر به هۆی تیرهنازی و ڕه‌د بوون له بان مین و ڕه‌ق بوونه‌وه له سه‌رما ده‌مرن….
به داخه‌وه لیستی كۆلبه‌رانی كوژراو بێ ئه‌ندازه درێژه كه ئاخرین نه‌فه‌ریان دوو پیای خه‌لكی بانه بوون.
كۆلبه‌رانی كوژراو به بێ گومان پێشمه‌رگه‌ی ڕێگای نان و شه‌ره‌فن . به شه‌هید ئهژمێردرن و جێگای ڕێزن.