وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە میانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەلەفزیۆنی مەیادین دەڵێت: پرسی رێفرئەندوم هەرەشەیەکی سەرەکییە بۆ هەمووانو هەر جۆرە ئالو گۆڕێک لە ناوچەکە تەنها هەڕەشەیە بۆ وڵاتانی دەوروبەر.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی سەربەخۆیی باشووری کوردستان مەترسییەکی گەورەیە بۆ کوردو پێشی وایە باشترین رێگا لە جێگەی رێفراندۆم وتووێژی نێوان بەغداو کوردستانە.
محەمەد جەواد زەریف” هەروەها دەڵێت: رێفراندۆم رێگەیەکی باش نییەو پێماننوایە باشترین رێگا وتوێژی نێوان باشووری کوردستان و بەغدایەو ئەمە زیان بە ناوچەکە دەگەێنێت.