بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پوست گەیشتوە ناڕزایەتی خەڵکی شاری بانە بە کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران درێژەی هەیە.
جێگەی ئاماژەیە کە رژیمی ئیسلامی ئێران هێزێکی زۆری نیزامی لە رێگەی شاری سەقزەوە، بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕزایەتی خەڵکی شاری بانە رەوانەی ئەو شارە کردوە.