کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی “هوشیار محەممەدی” خەڵکی گوندی “خواشت”ی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دا.
هۆشیار لە کاتی ئیش کردن لە نۆهەمی سێهەمی بینایەکی نیوەکارە کەوتبووە خوارەوەو پێش ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت گیانی لەدەستدا.