لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو سەربازی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان و کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، سەربازێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”بێهزاد پاڵەوانی” کوری سدیق، لە پادگانی “ئەرتەش” لە شاری مەراغە بە بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر لەم پەیوەندەدا ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، سەربازێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی”موجتەبا ئەحمەدی” لە ڕیگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.