هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لەئەنجامی تۆپبارانەكانی رژیمی ئێران ژن‌و منداڵێك برینداربوون

سەر لەبەیانی ئەمرۆ تۆپخانەكانی رژیمی ئێران بەرزاییەکانی بناری هەڵگورد لەناوچەی باڵەكایەتی باشوری كوردستانیان تۆپباران كرد كە لەئەنجامدا ژن‌و منداڵێك برینداربوون.

حزبی دیموكراتی كوردستان لە بارەی بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكان لەلایەن ئێرانەوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەی حزبی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە “سەعاتی٥ی سەرله بەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی١٢/٤/١٣٩٦ی هەتاوی بەرامبەر بە٣/٧/٢٠١٧ی زایینی، هێزەكانی رژیمی ئێران له ناوچەی پیرانشار ڕا ناوچە سنووریەكانی حاجی ئۆمەران، لای گوندەژوور، كونەڕێ، بەردەسووران لە باڵەكایەتی، زۆر بە تووندی تۆپ و كاتیوشاباران كردووە”

ئاماژە بەوەش دەكات “لەئاكامی ئەم كردەوە دڕندانەیه دا زەرەر و زیانێكی زۆری ماڵیی بە هەوارگە و باغ و بێستانی دانیشتوانی ئەم دەڤەرە گەیشتووە، هەروەها له ئاكامی ئەم تۆپبارانەدا بەداخەوە تا ئێستا ژن و منداڵێك بریندار بوون”.
روونیشیدەكاتەوە “رێژیمیكۆنەپەرەستی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدرێژەی كاره دژی مروڤایەتییەكانیدا هەرجارە بەبیانوویەك هێرش دەكاتە سەر سەروەرییەكانی خاكی هەرێمی كوردستان لە باشوور و ژیان تێك دەدا و ماڵی خەڵك وێران دەكا، حیزبی دیموكراتی كوردستان لەگەل هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانی ئەم رووداوە، ئەم كردەوە سەرەڕۆیانە و دژی ئینسانیییە، كە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، بەتووندی مەحكووم دەكا و داوا له بیروڕای گشتی و كۆڕ و كۆمەڵە بەشەر دۆستەكان دەكا سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژییانەی كۆماری ئیسلامی دابنێن”.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …