ئەمرۆ لە دووەم كۆبوونەوەی شەش لایەنی سیاسی سەبارەت بە بڕیاری هاوبەش لەسەر هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی‌و شوراكانی شار‌و دێ لەئێران كە بڕیارە 29ی مانگی بانەمەڕ بەڕێوەبچێت، هەر شەش لایەن بە تێكڕاو لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئەو هەڵبژاردنەیان بایكۆت كرد.
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی هاوبه‌ش
كۆمه‌ڵانی تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی 29ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌ڕۆك كۆماریی و شوراكانی شار و دێ و به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له‌م ڕۆژه‌دا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئێسلامی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، به هیچ پێوه‌رێكی دیموكراتیك و ئه‌وڕۆیی ناتواندڕێت ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی له‌سه‌ر بێت. له‌بارودۆخێكدا كه حیزبه سیاسیه‌كانی نه‌یاری رژیم قه‌ده‌غه كراون، ڕاده‌ربرینی ئازاد له‌هه‌موو ئێران تاوانه‌و و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ره‌تاییترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئێنسانی خۆیان بێبه‌ش كراون، ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه به واتای بێ مافكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانه‌و یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دڕێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌ره‌ڕۆ و داپلۆسێنه‌ره له‌ئێران.
به‌م بۆنه‌وه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین وه‌كوو كاردانهوهیەكی لێبڕاوانه به‌رانبه‌ر به‌م هه‌مووه بێ مافییه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 29ی بانه‌مه‌ڕدا به‌شداری نه‌كه‌ن. به‌به‌شداری نه‌كردنی خۆتان له‌م شانۆگه‌ریه په‌یامێكی روون لهئێراده و یه‌كده‌نگی خۆتان به‌ڕانبه‌ر به رژیمێك كه مافه ئینسانی و ڕه‌واكانی ئێوه پێشیل ده‌كات، به‌جیهان ڕابگهیەنن. بایكۆت كردنی یه‌كده‌نگی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌مان كاتدا ڕێگایەكه بۆ پێش‌گرتن له داسه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه فشار و سهركوتێك به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
داوا له هه‌موو چالاكانی بواری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، تێكۆشه‌رانی سیاسی، لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه له‌پێناوی به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئازادیخوازانه‌ی خۆیان، هه‌ڵسوڕاوانه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و ریزه‌كانی ئه‌م یه‌كده‌نگیه به‌هێزتر بكه‌ن.
حیزبی دیموكراتی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه(رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
7ی بانه‌مه‌ڕی 1396
27ی ئاوریلی 2017