مامۆستاو بەندكراوێكی سیاسی دەیەی شەستی هەتاویی كە لە وڵاتی ئاڵمان داوای مافی پەنابەری كردوە، مەترسی دیپۆرتكردنەوەی لەسەرە.
بێهروز نەقشی، مامۆستای خوێندگاكانی كەرجو تاران كە لەدەیەی شەستی هەتاوی لەسەر كاردەركراو ماوەیەكی زیندانی سیاسی بووە، ئێستا لەلایەن حكومەتی ئاڵمانەوە مەترسی دیپۆرتكردنەوەی لەسەرە.
هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لەئاڵمان داوا لە ئێرانیانی ئەو وڵاتە دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەڵسوڕاوەی كرێكارییە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ.