هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

له‌عنه‌تئاوا.. مێژوو هیچوه‌خت بێگوناحه‌كان ئه‌سپه‌رده‌ ناكات / عه‌تا ریازی

له‌ ناو هه‌ر زمانێكا وشه‌گه‌رێك هه‌ن كه‌ به سۆكی، ڕۆحی بۆڵبۆڵن. به‌ ناسكی، په‌ڕه‌ی گوڵن‌. به‌ گه‌رمی تینی خوه‌رن. به‌ فێنكی شنه‌ی بای شه‌ماڵن. وشه‌گه‌رێكن كه‌ ئیحساسی ئارامشت و ئاسایشت به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن. وشه‌گه‌رێكی‌ پڕ له‌ ئینسانییه‌تین.

له‌ پاڵ ئه‌م وشانه‌‌‌ واژه‌‌گه‌رێك هه‌ن كه‌ دات ده‌چه‌ڵه‌كێنته‌نه‌وه‌، مووچرك ده‌خه‌نه‌ عازای عه‌نامته‌وه‌، فرمێسك به‌ چاوه‌كانته‌وه‌ وشك ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ خه‌وفا خه‌وت لێ ده‌بڕنه‌وه‌‌.

دڵۆپ دڵۆپ خوێنیان لێ ده‌تكێته‌وه‌، سام وه‌كوو بۆق لێان هه‌ڵ ده‌ستێته‌وه‌‌.
ئه‌مانه‌ وشه‌گه‌رێكی قاتڵن.
ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌گی و حه‌یوانییه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئه‌وانه‌ی ڕاده‌گه‌ینێ كه‌ دایان هێناوه‌.
یه‌كێك له‌م وشانه‌ له‌عنه‌تئاوایه‌.

ڕژیمی خۆمه‌ینی هه‌ر له‌ یه‌كم ڕۆژی به‌ سه‌ركارگه‌یشتنی، ده‌ستی كرده‌ سه‌ركوت كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد.بۆ خه‌فه‌كردنی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌موو وه‌سیله‌یك كه‌ڵكی وه‌ر ده‌گرت. یه‌كێك له‌و وه‌سیلانه‌ خستنی ترس و خه‌وف و سام و دڕنده‌گی بوو به‌ ناو خه‌لكه‌كه‌دا.
دڕنده‌گیك، كه‌ تاڕاده‌یكی زۆر سروشتی فارسی ڕاده‌گه‌یاند.
ڕژیمی خۆمه‌ینی پاسداره‌كانی هه‌نارد كه‌ كورد بكوژن. ئه‌مانه‌  نه‌ ته‌نیا به‌ زیندووه‌كان ڕه‌حمیان نه‌ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییچیان به‌ مردووه‌كانا نه‌ده‌هاته‌وه‌. گۆڕ بر گۆڕیانیان ده‌كرد و به‌ نهێنی له‌ جێگاگه‌لێكه‌وه‌ له‌ ژێرخاكا ده‌یان شارده‌وه‌.
به‌وجێگاگه‌ره ‌ده‌یان ده‌وت له‌عنه‌تئاوا.

له‌ سه‌ده‌ی شه‌ستداله‌عنه‌تئاواگه‌رێكی زۆریان له‌ شارگه‌رێكا وه‌كوو بیجاڕو قۆروه‌ و كرماشانا دروس كرد.
یه‌كێك له‌و له‌عنه‌تئاواگه‌ره‌ قه‌ورستانی به‌هاییه‌كانی قۆروه‌ بوو. له‌عنه‌تئاواكه‌ی كرماشان له‌ باخ فێرده‌وسا بوو، له‌ بان جاده‌ی سیلووا، نیزیك به‌ گۆڕستانی كووده‌كان‌.
هێندێ له‌م له‌عنه‌تئاواگه‌ره‌ له‌ پاڵ قه‌ورستانه‌كانی شارو دێه‌كانا دروس ده‌كریان.
ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌عنه‌تئاواگه‌لێكی زۆریچ هه‌ن كه‌ ته‌نیا هژمارێكی كه‌م له‌ جه‌للاده‌كانی ڕژیم زانیاریان لێ هه‌یه.
لووتكه‌ی كوشت و كوشتاری كورده‌كان‌ هه‌ڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هاوینی ١٣٦٧ كه‌ به‌ حوكمی ئایه‌توڵا خومه‌ینی و به‌ به‌هانه‌ی ئۆپراسیونی ،، فروغ جاویدان،، كرا.

له‌م هاوینه‌ جگه‌ له‌ هژمارێكی زۆر له‌ لاینگرانی ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كان، فره‌یكیچ له‌ موجاهێده‌كان و چه‌په‌ كانی ئێرانییان ئیعدام ‌كرد، كه‌ هژمارێكی زۆریچیان كورد بوون.
هه‌ر له‌م ساڵه‌ بوو كه‌ له‌عنه‌تئاوای خاوه‌رانیان له‌ تارانا دروست كرد.
ئیعدامه‌كانی كوردستان هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی هاتنه‌ سه‌ر كاری ڕژیمی ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردبوو و له‌ ساڵی ١٣٦٧ه‌ولا هه‌ر درێژه‌ی پێ درا درێژه‌ی هه‌یه‌.

لاینگرانی حیزبه‌ ئۆپۆزیسیونه‌كانی ئێران هێندێ فیلم و وێنه‌یان له‌ له‌عنه‌ت ئاواگه‌رێك گرتووه ‌كه‌ ویژدانی جیهانیانیان پێ خه‌وه‌ر بكه‌نه‌وه‌.
تێدا قه‌ورگه‌رێ ده‌بینین كه‌ ته‌نیا به‌ چه‌ن تیكه‌ به‌رد له‌ یه‌ك جییا كراونه‌ته‌وه‌. به‌ ده‌گمه‌ن له‌ سه‌ر هێندێ به‌رده‌وه‌ زانیاریگه‌لێكی كه‌م و كه‌ل وكورت نووسراون كه‌ ته‌نانه‌ت هێندێكێچیان شكاون.
له‌ نیوان ئه‌م قه‌ورانه‌ قه‌ورگه‌لێ ده‌بینین كه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ به‌ به‌ردگه‌لێ كه‌ هێندێ زانیاری له‌ بانیانه‌وه‌ نووسراو ڕازونه‌ته‌وه‌. وا دیاره‌ كه‌ كار كاری جه‌رگ سووتاوه‌كان بووبێت .‌

بۆ دۆزینه‌وه‌ی قه‌وری له‌ته‌جه‌رگێك،هه‌زاران هه‌زارجه‌رگ سووتاو هه‌بووا ته‌قه یان‌ له‌ هه‌ر درگایك بدایت.ده‌ستیان به‌ هه‌ر ده‌روازه‌یكه‌وه‌ بنیایت. قسه‌ی هه‌ربێ ویژدانێكیان باوه‌ڕ بكردای. به‌ شوێن هه‌ر ناونیشانێكا بڕواین. چوونكوو بیستووبوویان، كه‌ گوایا كه‌سێ بیستوویه تی‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ وتوویانه‌ كه‌ نیمه‌ شه‌وێ چه‌ند كامیونێكی سپاهی ، ته‌رمگه‌رێكیان هاوردبوو كه‌  لێره‌ ئه‌سپه‌رده‌ یان بكه‌ن‌. ئه‌وانیچ هاتبوونه‌ته‌‌ ئێره‌‌‌.له‌هه‌مان كه‌‌ به‌ شوێن قه‌وره‌كانا ده‌گه‌ڕیان، خه‌به‌ر ده‌هات كه‌ بیبیله‌كانیان زیندوون‌ . گوایاچه‌ن كه‌سێ بیستوویانه‌ كه‌ له‌ فڵانه‌ زیندانا كه‌سێ  دیویانه‌‌‌ تی. دیسان سووتكه‌ی ئاگری ئومێد له‌ ژێر بووڵی دڵه‌ برینداره‌كانیانا گڵپه‌ی ده‌سه‌ندو، ڕوو به‌ ئاسمان ‌چاوه‌ڕووانی موعجزه‌یك ڕاده‌وێستان كه‌ خه‌به‌ری زیندووبوونیان ‌ وه‌كوو باران بڕژگێته‌‌ خواره‌وه‌. به‌ڵام دیسان تۆفانی نائۆمێدی بڵێسه‌ی ئاگری هیوای ده‌كوژانده‌وه‌و خه‌وه‌ری مه‌رگی له‌ته ‌جه‌رگه‌كه‌یانی‌ به‌ تازه‌یی خه‌می یه‌كمین ڕۆژ تازه ‌ده‌كرده‌وه‌.
یه‌كێك له‌ له‌عنه‌ت ئاواكان، له‌ ناو ده‌شتێكا بوو له‌ نیوان قوروه ‌و هه‌ماانا.ساڵی ١٣٧٧پیره‌ژنێكیان دیبوو كه‌ به‌ به‌هانه‌ی ون بوونی كیفه‌كه‌ی به‌ ده‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری قوروه‌ ده‌گه‌ڕاو چاوه‌چاوه‌ی ده‌كرد. غه‌ریوێك پێ‌ ده‌گه‌یت. ده‌ڵێ دایه‌ گیان بۆچی چاوه‌چاوه‌ ده‌كه‌ن؟به‌ شوێن چییا ده‌گه‌ڕن؟چتێكتان ون كردووه‌؟
پیره‌ژنه‌كه‌ ده‌ڵێ : ئه‌رێ ڕۆڵه‌كه‌م.كیفه‌كه‌م ون كردوه‌ به‌ شوێنیا ده‌گه‌ڕم.غه‌ریوه‌كه‌ ده‌ڵێ: چتی گرینگی تێدابووه‌؟ ئه‌رێ كوڕم، هه‌موو چتێكمی تێدا بوو هه‌ست ونیستمی تێدا بوو. به‌ره‌ به‌ره‌ پیره‌ژنه‌كه له‌ غه‌ریوه‌كه‌‌ دڵنیا ده‌بێ و به‌ ده‌ست و سه‌ر‌و چه‌ناگه‌ی له‌رزانییه‌وه‌ داستانی ون بوونی كوڕه‌ شازده‌ساڵه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕنێته‌وه‌.

به‌ ده‌گمه‌ن كه‌س ده‌زانه‌ كه‌ له‌ته‌ جه‌رگه‌كه‌یان له‌ كوێن. گه‌لاوێژی١٣٦٠پاسداره‌كان ده‌ڕژنه‌ ماڵی داراییه‌كان له‌ سه‌قزا. به‌ شوێن كچێكه‌یانا ده‌گه‌ڕن، فه‌زڵییه‌ت. ماڵه‌كه‌ ژێروڕوو ده‌كه‌ن، نایدۆزنه‌وه‌. فه‌زڵییه‌ت وردیڵه‌یكه‌ی‌ حه‌ڤده‌ساڵه‌یه‌ به‌ڵام به‌ ڕوواڵه‌ت منداڵترده‌نوێنێت.به‌رانبه‌ر به‌وان ڕاوێستاوه‌، پاسداره‌كان هێشتا نازانن كه‌ ئه‌وه‌.
،،ع.د.ع،، یه‌كێك له‌ جاشه‌كانی سه‌قز،دێته‌ناوه ‌و ده‌ڵێ فه‌زڵییه‌ت خانم هێشتا وان لێره‌؟ پاشان ڕوو ده‌كا له‌ پاسداره‌كان و ده‌ڵێ خۆیه‌تی بیبه‌ن. كاتێ كه‌ ده‌یبه‌ن فه‌زڵییه‌ت هه‌ڤده‌ساڵ و دوو مانگی ئه‌بێت.
پاسداره‌كان ده‌یبه‌ن و تا سه‌رحه‌دی مه‌رگ ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن.  فه‌زڵییه‌ت نادركێنی. له‌ دووی سه‌رماوه‌زا، سه‌دوبیست ڕۆژ به‌ شوێن ده‌سبه‌سه‌ر كردنیا دادگای شۆڕشی ئیسلامی حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌ر ده‌بڕێت. فه‌زڵییه‌ت تیر باران ده‌كرێت و له‌ له‌عنه‌تئاوای قوروه‌ له‌ ژێر خاكا ده‌یشارنه‌وه‌.
دادی فارسه‌كان به‌زه‌یی به‌ بنه‌ماڵه‌ی فه‌زڵییه‌تا دێته‌وه‌.له‌ باتی پووڵی گوله‌ كان، پاسداره‌كانی ئیسلام چه‌ن تیكه‌ له‌ جله‌كانی فه‌زڵییه‌ت ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ باوكی دایكی.
شۆعله‌ موحه‌مه‌دزاده‌ كچێكی ١٨ ساڵه‌ یه‌ كه‌ له‌ پادگان سه‌قزا تیرباران ده‌كرێ و ئه‌ویچ له‌ له‌عنه‌تئاوای قوروه‌ له‌ ژێرخاكا ده‌ینن.
بیژه‌ن به‌هرامی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌٣٠ سه‌رماوه‌ز ١٣٦٠ئیعدام ده‌كرێ له‌ له‌عنه‌تئاوای قوروه‌ له‌ خاكی ده‌نن.
له‌عنه‌تئاوای قوروه‌ یه‌كێك له‌ له‌عنه‌تئاواگه‌رێ بوو كه‌ پاسداره‌كان حه‌زیان ده‌كرد كه‌ كورده‌كانیان تێدا به‌ خاك بنن. نازانم ده‌لیلی چ بوو. شایه‌دبه‌ هۆی ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ ناو قه‌ورستانی به‌هاییه‌كانا بوو؟

به‌ هه‌ر حاڵ شایه‌تیگه‌رێكی زۆر هه‌ن كه‌ پاسداره‌كان ته‌رمی ئیعدامیگه‌لێكی زۆریان له‌ وێنه‌ ئه‌سپه‌رده‌كردووه‌. یه‌كێك له‌م شایه‌تیگه‌ره‌، كارگه‌ردان، و ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی موحه‌مه‌د نووریزاد كۆ كردووه‌ته‌وه‌ ‌:
له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنه‌،له‌ پای جاده‌یكا پاڵم دابووه‌وه‌ به‌ سه‌نگه‌ڵییه‌كه‌ما و چایم ئه‌خوارده‌وه‌. دوو لاو له‌ پاڵما دانیشتبوون .له‌ نیوان قسه‌كانیانا وشه‌ی له‌عنه‌تئاوام بیست كه‌ له‌ ده‌میانا هاته‌ ده‌ره‌وه‌. كاتێ كه‌ گه‌یشتمه‌ قۆروه‌ هه‌وا تاریك بوو.له‌ سه‌رمه‌زاری به‌هاییك دانیشتبووم ویادیم پیرۆز ڕاده‌گرت. كه‌سێ له‌ گه‌ڵما نه‌بوو كه‌ وێنه‌مان لێ بگره‌ت.به‌ڵام به‌ڵێنم به‌ خۆم دا كه‌ هاتمه‌وه‌ وێنه‌یك له‌ مه‌زاری شه‌هید داریووش موحه‌مه‌دی بگرم و پێشكه‌شی بكه‌م.
شه‌و بوو له‌ ڕۆشنایی مه‌غازه‌یكا له‌ ناو شاری قۆروه‌ ڕاوێستابووم. پیاوێكی پێنجاساڵه‌ هات و ده‌ستی نرا بان شانمه‌وه‌ ووتی ماندوو نه‌بی. ئه‌و پیاوه‌ قۆروه‌یی بوو له‌ شاره‌داری سنه‌ كاری ده‌كرد.سه‌باره‌ت به‌ له‌عنه‌تئاوا لێم پرسی. خه‌به‌ری مه‌زاری ئه‌و شه‌هیده‌ به‌هاییچمه‌ پرسی كه‌ ئارمی شه‌هیدیان له‌ بان كێله‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڵ كه‌ندووه‌ته‌وه‌.

به‌ ناڕاحه‌تییه‌وه‌ سه‌ری ته‌كان داووتی كه‌ له‌ قۆروه‌ چل به‌هایی زیندگی ده‌كه‌ن. هه‌موویان بنیامگه‌رێكی كاركه‌رن. مێهره‌بانن و مزه‌ڕه‌تیان بۆ كه‌س نییه‌. به‌ڵام دووازده‌مانگه‌ی خودا وان به‌ ڕێگای دادگاو و زانیارییه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و شه‌هیده‌ به‌هاییه م‌ پرسی. وتی ئێمه‌ لێره‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك ئازاده(دیلی ده‌ورانی جه‌نگ)‌مان هه‌یه‌ به‌ نێوی شاهین كه‌وسه‌ری كه‌ سێ ساڵ له‌ عێڕاقادیل كرابوو.به‌ داخه‌وه‌ بنیاتی شه‌هیده‌كان نه‌ ئه‌م به‌ فه‌رمی ده‌ناسن نه‌ شه‌هید داریووش موحه‌مه‌دی كه‌ له‌ شه‌ڕی ئێران عێڕاقا شه‌هید كرا.
له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیاده‌یوت: پاش شۆڕشی ئیسلامی له‌ كوردستانا ڕژیم ده‌ستی كرد به‌ كوشت وكوشتار. كوژراوه‌كانیان دانه‌ به‌ دانه‌ یان به‌ كۆمه‌ڵ ده‌هاورده‌ گوڕستانی به‌هاییه‌كان له‌ قۆروه‌، چاڵێكیان ده‌كه‌ندو هه‌مووی ته‌رمه‌كانیان تێ ده‌خست وخاكیان ده‌كرده‌ بانیانا. له‌و كاته‌ولا نێوی ئه‌م گۆڕستانیان گۆڕاو نێویان ‌ نراوه‌ته‌ له‌عنه‌تئاوا.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …