هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەڵبژاردن لە ئێران، بایکوت، مەشروعیەت / محەمەد حەکیمی

رژیمی ئیسلامی توشی قەیرانگەلی جۆڕاوجۆر بوە، لەلاێکەوە لەگەڵ گرۆپی پێنج زێدە یەک بریارنامەێکیان ئیمزا کردوە، کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا زۆر بە کەمی یان هەر باوەری بەو بریارانە نییەو سەرۆک کۆماری نوێی ئئەو وڵاتە “ترامپ” زۆر بە راشکاوانە هێرشی کردوەتە سەر ئەو رێکەوتنەو بە خراپترین رێکەوتن وەسف دەکات‌و خەرێکە لە رێگەگەڵی جۆراوجۆرەوە گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر ئێران‌و ئەمەش وایکردوە کە دەسەڵاتدارانی رژیمی ئیسلامی ئێران بکەونە خۆو هەروەها دەست بدەنە تاقیکردنەوەی دەیان جۆر موشەکی نوێ، کە ئەمەش بۆ جارێکی دیکە رێکەوتننامەی گرۆپی پێنج زێدە یەکی یان “برجام”ی خستوەتە بەردەم دڕاندن یان گوێنەدان بەو بریارنامەیە.

رژیمی ئیسلامی بۆ دەربازبوون لەم دۆخە دەیەوێ بەسازکردنی کۆمەڵێک سناریوی نوێ لە ناوچەکەو بە تایبەتی ناوخۆی ئێران دەیەوێ لە رێگەی دەنگدان و ناەوەی ئاژاوە مەشروعیەت و جارێکی دیکە خۆی بسەپێنێت بەسەر جەماوەری ئێران و ناوچەکەدا، هەر ئێستا بالوێزی خۆیی لە عێراق گورێوەو جێگری “قاسم سلێمانی” فەرماندەی سپای قودسی بە جێگەی داناوە و ئەمەش نیشان دەدات کە رژیمی ئیسلامی دەیەوێ هێزێکی شەڕکەرو تیرۆریست لە ناوچەکە بە تایبەتی عێراق‌و سوریە جێگیر بکات‌و بە دڵنیاییەوە لە داهاتووێکی نزیکدا ئێمە شاهیدی تیرۆر و رفاندن‌و… لە ناوچەکە دەبین‌و ئەمەش نیشان دەدات کە رژیم لە مەترسێکی گەورەدایەو هەروەها دەیەوێ جبهەیەکی دیکە لە فلستین بە دژی ئیسراییل بکاتەوەو شەڕێکی نوێ لە ناوچەکە هەلبگرسێنێت‌و بۆ ئەم مەبەستەش “خامنەیی زۆر بە راشکاوی بە فلستینیەکانی وتوە کە ئێمە پشتیوانی لە گرۆپگەڵێک دەکەین کە دژی ئیسراییل دەجەنگن و …
لە ناوخۆی وڵاتیش دەیەوێ بە هەڵبژاردنێکی نوێ، کۆمەڵێک سناریوی تازە بخولقێنێت و جەماوەری ئێرانی پێ سەرگەرم بکات، تا خەڵک بیر لە برسیەتی‌و بێکاری و ئێعتیادو … نەکەنەوەو بەشێوەێکیش خەڵک بێنێتە پای سندوقەکانی دەنگدان. دەنگدانی ئەمجارە زۆر جیاوازتر دەبێت لەگەڵ دەفعەکانی دیکەو لێرەدا دەمەوێ ئاورێک لەسەر مێژووی هەڵبژردن لە ئێران بدەم‌و خەڵک بەرچاوروونێکیان هەبێت سەبارەت بە مێژووی هەڵبژاردن‌و شێوەو چ کەسانێک دەتوانن بچنە ناو مەجلێسی رژیم لە تاران‌و هەروەها تەوقوعی خەڵک لەسەر هەڵبژاردن‌و چونیەتی ئەو هەڵبژاردنانەی کە تا ئەمڕۆ لە ئێران ئەنجام دراوە.
مێژووی هەڵبژاردن لە ئێران دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانیان، لەو کاتەدا مەجلێس پێکهاتبوو لە کەسانی سەر بە دەسەڵات‌و ئەشرافەکان، بەڵام لەدوای هێرشی عەرەبەکان بۆ سەر ئێران مەجێس لەو وڵاتە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠٠ساڵ هەڵوەشایەوە‌و لەدوای ئەو ماوە زۆرە لەکاتی دەسەڵاتی ناسرەدین شادا، چەند جار مەجلێس دامەزراو هەڵوەشاندرایەوە، کە دەتوانین ئاماژە بکەین بە مەجلسی ٢٥ کەسی” مەسلحەت خانە” یان مەجلسی “مەشوەرەت”و مەجلسی” وەکێل‌و بازرگانەکان. دواتر بە هاتنی مەشروتە، یەکەمێن مەجلێس کە بە شێوەی گشتی بریاربوو نوێنەرانی خەڵک تێیدا کار بکەن بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی ئەوکاتەوە درایە بەر گوللەو تۆپ‌و لەئاکامدا لەکاتی هاتنە سەرکاتی کۆماری ئیسلامی لەساڵی 1357ی هەتاوی‌و دواتر مەجلسێک پێکهات کە تەنیاو تەنیا لایەنگرانی خومینی تێیدا بەشداربوون دامەزرا.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە تەنیا بە ناسین‌و خویندنەوەی قەیرانەکانی ناوباڵەکانی رژیمی ئیسلامییە کە دەتوانین هەلەکان و دەرفەتەکان بقوزینەوە ، هەلوێستێکی گونجاوو واقع بگرین‌و رێکارو خەتێکی گونجاو بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەم رژێم دیکتاتورە بگرینە بەر. ئێستا لەئێران قەیرانێکی سیاسی بوونی هەیە، بەو واتە حکومەت چ لەدەرەوەو چ لەناوخۆدا بە بون‌بەستێکی تەواو عەیار گەیشتوە و هەروەها کە لەسەرەوە باسم کرد ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە رژێم بۆ ئەوەی لەم بون‌بەستە رزگاری بێت دەست دەدات لە هەموو جۆرە فڕوفێڵێک، یەکێک لە هۆکارگەلی ئەم قەیرانە دەگەرێتەوە بۆ جیاوازی لەنێوان باڵەکانی دەسەڵات، هەرچەن بۆ خۆیان دەڵێن هیچ کێشەیەک نییەو رژیم تەنها یەک باڵە، بەڵام لە واقعدا ئێمە ساڵی 88ی هەتاوی بینیمان کە چارەنووسی “مووسەوی‌و کەروبی” چی بەسەر هات.
ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامی تووشی کێشەی جدی، چ لە ناوخۆو چ لە دەرەوە بووەو لەو پەڕی لاوازیی خۆیدایە، گرانی چۆکی بە خەڵک داداوە، بێکاری بەرۆکی زۆربەی لاوانی گرتووە، مادە سڕکەرەکان هەموو شارەکانی ئێران بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستانی تەنیوەتەوە، تەوروم تا دێت زیاترو زیاتر دەبێت، تەناتەت “بەرجامیش” هیچی لە تەوروم کەمنەکردەوەو بەڵکوو گرانی تا دێت زیاتر دەبێت،.
هەڵبژاردن، وشەیەک کە رژیمی ئیسلامی هەمیشە مەشروعیەتی لێ وەرگرتوە، دەبێ لێرەدا بڵێم کە هەڵبژاردن، بۆ یەکەم جار مەشروعیەت دەدا بە کۆماری ئیسلامی‌و هەرجارە بە شێوەیەک کۆماری ئیسلامی مەشروعیەت لەهەڵبژاردنەکان وەردەگرێت. بەڵام پرسی هەڵبژاردن‌و مەشروعیەتی رژێم لەکوردستان زۆر جیاوازە لەشوێنەکانی دیکەی ئێران، چۆنکا رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەرۆژی یەکەمەوە دەنگی نەرێنیان داوە بە رژیمی ئیسلامی ئیران‌و شەڕی ٢٤ رۆژەی سنەو فەرمانی جیهادی خومینی‌و هەروەها هێرشی هێزەکانی بەسیج‌و سپاو ئەرتەش بۆ سەر کوردستان ئەم راستیە دەسلەمێنن.
هەر لەدوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی خەڵکی کوردستان رێفرئەندومیان بایکوت کردو بە هیچ شێوەیەک نەچوونە پای دەنگدان‌و بە دڵنیاییەوە لەسەدا یەکی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە رژیمی ئیسلامی ئێران نەداو بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئێستاش هەڵبژاردنێکی دیکە لەو چەشنە لەئێران ئەنجام بدرێت ئەوا خەڵکی کورد بۆ جارێکی دیکەش هەر دەڵێن، نا بە رژیمی ئیسلامی‌و لەو ساتەوە وشەی بایکوت‌، بایکوت بوە بە دروشمی گەلی کورد.
تەنها ئەم کەسانە دەتوانن بچنە نێو مەجلێسی رژیمی ئیسلامی کە ئەم تایبەتمەندییخوارەوەیان هەبێت:
– هیچ پێشینەیەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتیان لە دادگاکانی رژیمی ئیسلامییدا نەبێت.
– تەمەنی بگاتە ٣٠ ساڵ.
– رژیمی ئێسلامی بە هەموو شێوەیەک قەبووڵ بێت.
– ولایەتی فەقێی بە هەموو شێوەیەک قەبووڵ بێت‌‌و لە چوارچێوەی ئایینی شێعەدا هەلس‌و کەوت بکات.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …