دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

كچە ئەندازیارێكی كورد پاش رۆژێك ئازاد بوون لەزیندان خۆی كوشت

كچێكی لاو لەپارێزگای كرماشان پاش ئەوەی تەنیا رۆژێك بوو لە زیندانی ئیتلاعات ئازاد كرابوو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵێكی “هەنگاو” مەهدیس میرقەوامی، كچە ئەندازیاری كوردی خەڵی كرماشان رۆژی هەینی 8ی رێبەندان تەنیا رۆژێك پاش ئازادبوونی لەزیندانی ئیتلاعات خۆكوژی كرد‌و رۆژی 9ی رێبەندان لەیەكێك لە ناوەند پزیشكییەكانی كرماشان گیانی لەدەستدا.
مەهدیس لە رێگەی خواردنی “قورسی برنج” كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوە كردوە كە ئیدارەی ئیتلاعات فشاری بۆ بنەماڵەی مەهدیس میرقەوامی هێناوە تا هیچ هەواڵێكی گرتن‌و گیان لەدەستدانی رۆڵەكەیان بڵاونەكەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …