شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

حەسەن رەحمان پەنا: ئەو لایەنانەی بە ناوی كۆمەڵەوە چالاكی دەكەن، كۆمەڵە نین و یەك كۆمەڵە هەیە!

حەسەن رەحمان پەنا، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی رێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەرنامەی “لەرۆژهەڵاتەوە”ی رادیۆ دەنگی گەلی كوردستان پێیوایە ئەو لایەنانەی بەناوی كۆمەڵەوە كاردەكەن كۆمەڵە نین‌و تەنیا حیزبەكەی خۆی كۆمەڵەیە.

سەبارەت بە شەڕی ناوخۆی نێوان كۆمەڵە‌و دیموكرات لە دەیەی 60ی هەتاوی، حەسەن رەحمان پەنا دەڵێت: ئێمە دیفاع لەشەری ناوخۆی ناكەین، شەڕی ناوخۆییمان پێخراپە، هیوادارین هەرگیزئەو شەڕە دووپات نەبێتەوە. ئێمە ئەم شەڕەمان لە دەیەی 60 پێ تەحمیل كراوە. برۆن تەماشای ئەسنادی حیزبی دیموكرات بكەن، كۆنگرەكانی، پلۆنۆمەكانی، بڕیارەكانی، هەیئەت دروستكراوە یەكێتی نیشتمانی تێدابووە، مامۆستا شێخ عێزەدینی تێدابووە چوون لەرووداوی هەورامان‌و هەموو ئەوانە تەحقیقیان كردوە، ئێمە بێ گوناح بووین لەو شەڕانەدا، بۆیە ئەگەرلایەنێك ئەگەر قەرار بێت داوای لێبوردنی لێبكەیت ئەوە كۆمەڵەیە، چونكە كۆمەڵە بوو بەقوربانی ئەو شەڕە.

رەحمان پەنا لەدرێژەدا دەڵێت: شەڕ پەیكار كێ كردی؟ شەڕی چریكەكان كێ كردی؟ شەڕی حیزبی دیموكرات لەگەڵ حیزبی دیموكرات كێ كردی؟ ئێمەكردمان؟

لەوەڵامی ئەوەی كە خالیدی عەزیزی، وەك سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان بەش بەحاڵی خۆی داوای لێبوردنی كردوە، ئایا هەست ناكەن كاتی ئەوە هاتووە ئێوەش داوای لێبوردن بكەن؟ حەسەن رەحمان پەنا دەڵێت: پێم وانیە، چونكە ئێمە قوربانی ئەو شەڕە بووین بۆیە قوربانی داوای لێبوردن ناكات.

رەحمان پەنا لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت ئەو لایەنانەی بە ناوی كۆمەلەوە چالاكی دەكەن، كۆمەڵە نین و یەك كۆمەلە هەیە، ئەویش كۆمەڵەی حیزبی كمونیستی ئێرانە!

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەقی وتووێژەکە ببیستە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …