لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ چوار هاوڵاتی كوردی خەڵكی شاری شنۆی بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبە نەیارەكانی رژیم بە زیندان مەحكوم كرد.
بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، لقی یەكەمی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، هەریەك لە فەتاح پورئەحمەد بە 22 ساڵ زیندان، جەلال مەحمودی 22 ساڵ، لوقمان ئەمینی 16 ساڵو لوقمانی عەزیزی بە 16 ساڵ زیندان مەحكوم كرد.
دادگای رژیم ئەو هاوڵاتییانەی بەتۆمەتی ئەندامبوونو هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی نەیاری رژیمی ئیسلام بە زیندان مەحكوم كردوە.