به‌شی یه‌كم
له‌سه‌ده ی پازدههۆمی زایینییهولا، تركهعۆسمانییهكان كه له ئاناتۆلی ڕۆژاواوه، له بان وێرانه‌كانی داموده‌زگای سه‌لجووقییه‌كانه‌وه حكوومه‌تێكیان بۆ خۆیان پێكهێنابوو ده‌ستیان كردبووه ده‌ستدرێژی و داگیركردنی وڵاتانی دراوسێ. یه‌كێك له‌ووڵاتانه‌ی كه به‌رچاویانی گرتبوو كوردستان بوو.
له لایكی دیكه‌وه له هه‌مان كاتدا فارسه‌كان له فارسستانا ده‌وڵه‌تێكیان پێك هێنابوو به نێوی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی. ئهوانیچ هه‌روه‌كوو عۆسمانییهكان چاویان له كوردستان دابڕیبوو و دهیائهویست ئه‌م خاكه بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه كوردستان یه‌كگرتوو نه‌بوو. به سه‌ر هه‌ر ناوچهیكیدا میرێك حكوومه‌تی ده‌كرد.ئەردەڵانهكان ، بادینانهكان، سۆرانه‌كان، بۆتانهكان، حەکارییهكان، ساسۆنهكان، لۆڕی بووچك، فهزلوویهكان، مایدهشتییهكان، دهرهتهنگهكان، كهلهۆڕهكان و به ده‌هاو دهها میرنشینی دیكه كه شه‌ره‌فخانی بدلیسی باسیانی لێ كردووه به سه‌ر ناوچه‌كانی خۆیاندا له كوردهواریا حكوومه‌تیان ده‌كرد.
به‌داخه‌وه میره كورده‌كان یه‌كگرتوو نه‌بوون و نه‌یانتووانیبوو كه جه‌خت له سه‌ر دامه‌رزاندنی وڵاتێكی یه‌كگرتووی كوردی بكه‌ن. به‌ڵام ڕۆشنبیرانی كورد به زه‌رووره‌تی پێك هێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ئاگاداربوون و ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر به په‌له ده‌وڵه‌تێكی كوردی پێك نه‌یرن ترك و فارسه‌كان هه‌روه‌كوو عه‌ره‌به‌كان كوردستان له نیوان خۆیانا دابه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رانسه‌ری خاكه‌كه مان ده‌كه‌وێته ژێر چه‌كمه‌ی بێگانه‌كان.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پازدههۆمی زایینیا پێش ئه‌وه‌ی كه تركه عۆسمانییهكان و فارسه سه‌فه‌وییه‌كان قودره‌ت وه ده‌ست بگرن فیلسوف وعارف و ههڵبهستبێژو ڕۆشنبیری دوورئه‌ندێشی گه‌وره‌ی كورد مه‌لای جه‌زیری ده‌یفه‌رموو:
گــوڵــی بــاغــی ئیرههمـی بـۆتــانـم
شه ب چراغی شه بی کوردستانم
به‌ڵام به داخه‌وه هاواری مه‌لای جه‌زیری كوردستانی نه‌گرته‌وه‌و وڵاته‌كه‌مان بوو به گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی قورس له نیوان تركه كان و فارسه كانا بۆ دابه‌ش كردنی خاكه‌كه‌مان.
له‌م شه‌ڕه شائیسمایل سه‌فه‌وه‌ی شكستی خوارد و به سه‌رشۆڕییه‌وه له ٢٥ی ئووتی ١٥١٤ناچار كه‌وت كه له چاڵدۆڕانا له گه‌ڵ تركهكانا پهیماننامهیك واژو بكات كه به په‌یمانی چاڵدۆڕان به ناو بانگه. به پێ ئه‌و په‌یماننامه فارسه‌كان ده‌ستیان له عێڕاق و ئاناتۆلی كێشاوه. له باتییا تركهكان به‌شێكی پچووكیان له كوردستان دا به فارسه‌كان، كه ئه‌مڕۆ به كوردستانی به‌ر ده‌ستی ئێران ناسراوه كه خۆمان پێ ده‌ڵین ڕۆژهه‌ڵات و فارسه‌كان به مۆڵكی خۆیان ده‌یزانن و پێ ده‌ڵێن كوردستانی ئێران. به‌م شێوه بۆ یه‌كم جار له مێژودا نیشتمانه‌كه‌مان، كوردستانه خۆشه‌ویسته كه‌مان ، خاكه‌كه‌مان دابه‌ش كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م په‌یماننامه تركهكان و فارسهكا ن هه‌ر پێكه‌وه شه‌ڕیان ده‌كرد و هه‌ركامێكیان ده‌یانه‌ویست به‌شێكی گه‌وره‌تر له كوردستان وه چنگیان كه‌وێ. له دووای ١٢٥ساڵ شه‌ڕا له ١٧ی مانگی مه‌ی ١٦٣٩سهفهوییهكان وعۆسمانییهكان له زههاوا په‌یمانێكی دیكه‌یان واژوو كرد كه به په‌یمانی زه‌هاو به ناو بانگه. به پێ ئه‌م په‌یمانه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و فارس جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرد كه دووایی به سه‌دو بیست وپێنج ساڵ شه‌ڕ بێنن و په‌یمانی چاڵدۆڕان به موعته‌به‌ر بزانن و سنووره‌كانی ڕۆژاوای فارس كه ده‌قی سنووره‌كانی ڕۆژاوای ئه‌مڕۆی ئێرانه له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌وه به فه‌رمی بێته ناسین.
په‌یمانی چاڵدۆڕان بناغه‌ی ڕۆژڕه‌شی كوردی داڕژاند. له‌و ڕۆژهوهولا كورده‌كانی ژێر چه‌پۆكی فارسه‌كان هه‌وڵیان داوه و هه وڵ ئه‌ده‌ن كه وڵاتی خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌وژه‌ن كردنی قه‌ڵای دمدم له ساڵی ١٦٠٩ی زایینی به ده‌ستی پیرۆزی ئه‌میرخانی له‌پزێڕین، میری هۆزی برادوست وكاول كردنی ئه‌م قه‌ڵایه له ساڵی ١٦١١ به ده‌ستی پیسی شا عه‌باس سه‌فه‌وی به ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتا بزانین،به‌م حه‌ساوه زۆرتر له چووار سه‌دساڵه كه ئێمه بۆ ڕزگاری وڵاته‌كه‌مان هه‌وڵ ئه‌ده‌ین. هه‌وڵێك كه تا ئێستا به هیچ جێگایك نه گه‌یشتووه.
به‌ڵام لێردا نامه‌وێ ئه‌ونده دوور بڕوین. قسه له باپیری مه‌نگۆڕ، ساڵی پێكۆڵان، شه‌ریفه‌ی حهمهوهندان یان ئاڕه‌حمان پاشای بابانیچ ناكه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شۆڕشی نه‌مر سمكۆ، كه له ساڵی ١٩١٩ی زایینی ده‌ستی پێكرد، به ده‌ستپێكی ده‌ورانێكی تازه له خه‌باتی كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایتیمان دابنین، نیزیكه‌ی سه‌د ساڵه كه ئێمه‌ی كورد له فارسا كه پاشان بوو به ئێران تێ ده‌كۆشین كه مافی نه‌ته‌وایه‌تیمان وه‌ربگرین. به‌ڵام به داخه‌وه پاش سه‌د ساڵ خه‌بات ته‌نانه‌ت سه‌د مسقاڵیچ لهومافهی كه ده‌مانه‌وێت وه ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه. بۆچی؟
ئه‌گه‌ر گوێ به زۆربه‌ی سیاسه‌توانانی كورد بده‌ین، له وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێن كه دوژمن زۆر به‌هێزه و ئێمه فره لاوازین، بۆیه كه كارێكمان لێ نایت.
بۆ پاڵپشتی له وڵامه‌كانیاندا ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌ڵگه هێنانه‌وه و ده‌ڵێن كه كورد، ئابووری نییه، دراوی نییه، پیشه‌ی نییه، پیشتیوانی نییه،زمانێكی یه‌كگرتووی نییه، ئه‌مه‌یه نییه، ئه‌وه‌یه نییه، شێله‌ی نییه، بێلهی نییه….به پۆخته بڵێم كورد هیچێكی نییه. ئه‌گه‌ربه‌وردی لابه‌لای وشه‌كان و مابه‌ین خهتهكانیچیان باش بخوێنینه‌وه واتێ ده‌گه‌ین كه كورد نه ته‌نیا هیچێكی نییه ته‌نانه‌ت هیچێكیچ نییه. بۆیه كه ئه‌ڵێن كه ته‌نیا چاره بۆ ئێمه یه‌ده‌ك بوونه و قه‌سه‌م به سه‌روسمێڵی فارس خواردنه.
به‌ڵام ده‌مه‌وێ به خاترجه می بڵێم كه وانییه و حه‌قێقه‌ت چتێكیتره.
حه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كورد هیچه بۆ عه‌ره‌به‌كان، فارسه‌كان و تركهكان ئه‌ونده تێ ده‌كۆشن كه له ناوی به‌رن.
حه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كورد هیچێكی نییه ، بۆچی عه‌ره‌به‌كان، فارسه‌كان و تركهكان ئه‌ونده هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه ڕووتی كه‌نه‌وه و كوردستانه‌كه مان بكڕننهوه.
حه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئێمه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین نهتهوهكانین له جیهانا. ئاباوئهژدادهسوومێرییهكانمان بوون كه خوێندن و نووسینیان داهێنا. ئاباوئهژدا سوومێرییهكانمان بوون كه بناغه‌ی ئایینی یه‌كتا په‌ره‌ستیان داڕژاند. بناغهیك كه جووله‌كه‌كان كردیان به بنه‌مای ئایینیی خۆیان.
ئاباوئهژداده سوومێرییهكانمان بوون كه وه‌ها ئێرسێكیان بۆ مرۆڤایه‌تی به جێ هێشتووهوتهوه كه‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مێژووناسگهلی جیهان به نێویSamuel Noah Kramer له ساڵی ١٩٥٦كتێبێكی نووسی به نێوی: مێژوو له سوومێرهوه ده‌ست پێ ده‌كا. واته هه‌رچێ كه پێش سوومێر بووه پێ ده‌ڵێن پێش مێژوو كه به عه‌ره‌بی ده‌بێته ماقهبل تاریخ.
ئه‌رێ ئاباوئه‌ژدادی ئێمه بوون كه مێژوویان دروست كرد و مرۆڤایه‌تییان له پێش مێژووه‌وه‌و هاورده ناو مێژووه‌وه.
ئه‌وجۆره‌ی كه له ناو كتێبه وانهییهكان له فه‌رانسه به خوێنده‌واران فێر ئه‌كه‌ن: كورده‌كان بوون كه ده‌هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جووتیاریان داهێنا.
ئه‌و جۆره‌ی كه كهونارناسی گه‌وره‌ی ئینگلیسی Robert Braidwood سه‌لماندوویه‌تی كورده‌كان بوون كه یه‌كم شاریان له مێژووی مرۆڤایه‌تییا دروست كرد. ئه‌و شاره چه‌رمۆیه، چه‌رمۆ له نیزیكی چه‌مچه‌ماڵا له مابه‌ین كه‌ركووك و سلێمانییه.
كورده‌كان بوون كه هه‌شت نۆ هه‌زار ساڵ له مه‌وبه‌ر په‌ز و بزن و سه‌گ یان ماڵی كرد.
كهونارناسهكان كاتێ قسه له زێدی ژیاری مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن .قسه له ناوچه‌یك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستا ده‌كه‌ن به نێوی مانگیله‌ی حاسڵخێز. ئه‌گه‌ر توواشای نه‌قشه‌ی كوردستان بكه‌ن ده‌بینن كه كوردستان وێنه ی مانگیلهیك ده‌دا.ئه‌م مانگیله دڵی ئه‌و مانگیله‌ی حاسڵخێزه یه كه كهونارناسان باسی لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ تۆمی فره‌تر له دهها له سه‌دی مێو هو، دانه‌وێڵه وسهوزگهری خۆراكی كه له جیهانا دهكێڵگن و دهخورگن له كوردستانه‌وه هێنراون.پسه ،هه‌نار ، هه‌نجیر، گه‌نم، ماش ، نۆك، نیسك ، وێنجه نموونهیكن له‌م ڕووهكگهله.
ئه‌رێ كوردینه ئێمه گه‌لێكی ڕه‌ش و ڕووت نین.ئێمه گه‌لێكی زاناین.ئێمه بووین كه چهرخمان داهێنا،كه ئاسیا‌و ئاوی و ڕه‌واندوز مان داهێنا كه ئێستا به ئینگلیسی پێ ده‌ڵێن تانك.ئێمه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین نهتهوهگهر له جیهانداین كه له بان یه‌كێك له پڕحاسڵترین خاكه‌كانی ڕووی زه‌وینا ده‌ژین. به‌ڵام به خۆمان نازانین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه كه سهدهاساڵه كه قاچاخین و ده‌مانكوژن ،ده‌مانبڕن و تاڵانمان ده‌كه‌ن زمانه‌كه‌مان هه‌ر پاك و پۆخته ماوه‌ته‌وه.موسیقییهكهمان فرمێسكی شادی دهزاینێته ناو چاوانه‌وه. گۆڤه‌ندو ههڵپهڕكێكانمان دڵ دهلهرزێننهوه. توورهوههڵبهستهكانمان، به‌یت وكهلامهكانمان، دڵ فێنك ده‌كه‌نه‌وه. جله‌كانمان به‌رزی ڕاده‌ی فه‌رهه‌نگمان ڕاده‌گه‌ینن. چێشتهكانمان ئاودهزایننه ناو ده‌مه‌وه. ئایینهكانمان، له یارسانه‌وه بگرن هه‌تا كاكه‌یی و ئێزدییه‌وه پڕن له مرۆڤایه‌تی و ئهرزشگهلی مرۆڤانه‌وه.
ئه‌رێ كوردینه!حه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئێمهنهتهوهیكی ده‌وڵه‌مه‌ند و تووانا و لێهاتووین. ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌مان داگیر كراوه ، ده‌لیلی ئه‌وه نییه كه داگیركه‌ران ده‌وڵه‌مه‌ندن و ئێمه هه‌ژار یان ئه‌وان به‌هێزن ئێمه لاواز. ئه‌گه‌ر وابووایت ئێمه‌یچ هه‌ر وه‌كوو فره‌یك له نه‌ته‌وه گه‌رێكی دیكه له جیهاندا ئارشیڤ ده‌كراین و هیچێكمان لێ نه‌ده‌ماوه ، به‌ڵام وانییه.
بێ گۆمان ئه‌گه‌ر بنده‌ستین ده‌لیلێكی هه‌یه.به‌ڵام ئه‌و ده‌لیله چییه؟
به‌شی دووهه‌م
هه‌ر وه‌های كه وتم ئه‌و ده‌لیله به هێزبوونی دوژمن یان بێ هێزبوونی ئێمه‌نییه.ئه‌گینا تا ئێستا ڕێگایكمان بۆ ئهۆزییهوه.
ده‌لیلی، وا له ناو چتێكی دیكه، چتێك كه تا ئێستا یان شوێنمان پێ نه‌بردووه یان نامانئهوێ كه شوێنی پێ ببه‌ین.
هه‌رچێ به ده‌وری پرسیاره‌كه ده‌گه‌ڕم و هه‌رچێ چورتكهم داده‌خه‌م به‌و نه‌تیجه دهگهیم كه ده‌لیلی ئه‌م بنده‌ستییه وا له ناو خۆمانه وا له ناو مێشك و ده‌روونمانا. وه‌كوو شیرپه‌نجه به‌هه‌مووی جه‌سته‌مانا مێتاستازی كردووه. دهلیلهكهیچ زۆر سادیه، ئه‌ویچ ئه‌وه‌یه كه: ئێمه‌ی كورد نامان ئه‌وێ كه مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان وه ده‌ست بێنین.
شایه د وتاره‌كه‌م به‌ڵاجه‌وی بێته به‌ر چاوتانه‌وه و به هه‌ڵه‌ی بزانن.وده‌ست كهنه پرسین له خۆتان وبڵێن ئه‌گه‌ر وایه ده‌ی ئه‌م هه‌مووه حیزبه به‌م هه‌مووه پێشمه‌رگه‌وه ساڵهای ساڵه چی ده‌كه‌ن و چی ده‌ڵێن. ئێمه خۆ فڵانه و فڵانه حیزبی نازانم چی كوردستانی ئێرانمان پێك هێناوه. ئێمه خۆ دروشمی دیموكراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ كوردستان ده‌ده‌ین. ئێمه خۆ درۆشمی ڕزگاری چینی كرێكار ده‌ده‌ین، ئێمه خۆ حیزبی كۆمونیستی ئێڕانیچمان دروست كردووه، ئێمه خۆ درۆشمی فێدێرالیسم بۆ ئێران ده‌ده‌ین، ئێمه خۆ ئه‌مه ده‌ڵین ، ئێمه خۆ ئه‌وه ده‌ڵین.
له حه‌قێقه‌تا وڵامی پرسیاره‌كه هه‌ر واله ناو نێو و به‌رنامه‌و درۆشمه‌كانی حزبهكانمانا شاردراونه‌ته‌وه. كه لێره‌دا تێده‌كۆشم هێندكێك ههلاجییان كه‌مه‌وه.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه بڕوینه سه‌ر ئه‌سڵی پرسیاره‌كه با تاریفی هێندێ بابه‌ت ڕوون بكه‌ینه‌وه.
مافی نه‌ته‌وایه‌تی چییه؟
مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یك بتوانێ به ئازادانه له سه‌ر خاكی خۆیه‌وه دابنیشێ و ژیانی خۆی بكات ، له زمان و فه‌رهه‌نگ و ئایینی خۆی بتوانێ به ئازادانه كه‌ڵك وه‌ر بگرێت. هه‌ر وه‌های كه فیلسوفێكی گه‌وره وه‌كوو ماركس وتوویه‌تی بۆ دابین كردنی ئه‌م مافه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یك ده‌بێ ده‌وڵه‌تێ بۆ خۆی پێك بێنێ.له جهیانا فره‌یك له نهتهوهگهر هه‌ن كه ئه‌م مافیانه هه‌یه. به‌ڵام فرهیكیتر ئه‌م مافیانه نییه .كورده‌كان یه‌كێك له‌و نهتهوهگهرنه.با ئهوهیچ یاداوه‌ری بكه‌م كه كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له جیهانا كه ده‌وڵه‌تی نییه.
بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌زار و یه‌ك ڕێگا له به‌رده‌ممانا نییه. هه‌ر وه‌های كه ماركس وتوویه‌تی ته‌نیا یه‌ك ڕێگا هه‌یه ئه‌ویچ پێك هێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ر به خۆیه. بۆیه كه كاتالانه‌كان و باسكه‌كان له سپانیا، كۆرسه‌كان له فه‌ڕانسه ، سكاتلهندییهكان له ئینگلیسا یان سهحراوییهكان له مهراكێشا بۆ وه ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان داوای یه‌ك چت ده‌كه‌ن ، ئه‌ویچ سه‌ر به‌خۆیی و جییا بوونه‌وه یه. جییا بوونهوهیك كه ئێریترییهكان له ئێتیۆپییا چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ده‌ستیان هێنا.
ئێمه‌ی كوردیچ هه‌ر وه‌كوو ئه‌و هه‌مووه نه‌ته‌وه بنده‌سته بۆ گه‌یشتن به مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان ته‌نیا یه‌ك ڕێگامان هه‌یه ئه‌ویچ پێك هێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردییه. ئه‌گه‌ر توواشای مێژووی كۆماری كوردستان بكه‌ین ده‌بینین كه پێشه‌وا به‌م ڕێگایه شوێنی بردبوو . هه‌روه‌های كه مازیار بێهروز، توێژر و مێژوونووسی مێژووی بزووتنه‌وه‌كانی چه‌پی ئێرانیچ نووسیویه‌تی قازی موحه‌مه‌د جییاوازخواز بوو و ده‌یه‌ویست ده‌وڵه‌تێكی كوردی پێك بێنێ.
با بینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه. هه‌ر وه‌های كه وتم ئێمه‌ی كورد نامان ئه‌وێ كه مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان وه‌ر بگرین. بۆ تێ گه‌یشتن له‌مه كافییه سه‌رنجێك بۆ نێو و درۆشم وبه‌رنامه‌ی حیزبه‌كانمان ڕابكێشین و شییان بكه‌ینه‌وه. ده‌بینین كه به داخه‌وه هه‌ر وایه كه ده یڵێم.
له كوردستانی به‌رده‌ستی ئێرانا دوو حیزبی سه‌ره‌كی هه‌ن كه بریتییه له حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران.
ئهلف) حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران:
له بوواری ڕێزمانییه‌وه حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران بریتییه له تاقمهیكی نێو. ئه‌م تاقمه نێوه ڕێكخراوێك ده‌ستنیشان ده‌كا. حه‌رفی ،،ی،، له نیوان حیزب و دیموكراته‌وه حه‌رفی په‌یوه‌ندییه واته ئه‌م حیزبه به مه‌رامی دیمۆكراسییه‌وه گرێ ئه‌دات. به‌ڵام حه‌رفی ،،ی،، له نیوان دیموكرات و كوردستان حه‌رفی مالكییهته. واته قسه له حیزبێك ده‌كه‌ین كه هی كوردستانه. حه‌رفی ،،ی،، له نیوان كوردستان و ئێران به هه‌مان شێوه حه‌رفی مالكییهته واته قسه له كوردستانێ ده‌كه‌ین كه هی ئێرانه.
جا ئه‌گه‌ر ئێمه قسه له كوردستانێ ده‌كه‌ین كه به هی ئێرانی ده‌زانین و له هه‌مان كاتدا داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ ده‌كه‌ین ده‌كه‌وینه تهناقوزهوه.
هه‌ر ئه‌م تهناقۆزهیه كه هێزی ئهژنوومانی بڕییوه و كارمانی كردووه‌ته ئاوههس كردنه‌وه.
جییا له‌م تهناقۆزه ئه‌گه‌ر توواشای درۆشمهكهی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بكه‌ین ده‌بینین كه بریتییه له دیمۆكراسی بۆ ئێران خۆدمۆختاری بۆ كوردستان. ئه‌م درۆشمه پڕه له سهردهرگومی.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی لێ داكێشین ده‌بینین حدكا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات ده‌كا كه دیمۆكراسی له تاران و مه‌شهه‌د و ئه‌سپه‌هان و شیرازا دابین بكات . پاشان له پێناوی ئه‌و دیموكراسییه خۆدموختاریكیچ به كورده‌كه بدرێت. خۆدمۆختاریك كه فره‌تر له خۆدگهردانیك ده‌چێ كه فره‌تر شێوه‌ی سه‌رگه‌ردانی ئه‌دات.
ئه‌ڵبه‌ته ئێستا حدكا درۆشمهكهیان گۆڕاوه كردوویانه به فێدێرالیم بۆ ئێران. ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر هاتوو فارسه‌كان وتیان ئێمه ئیمام ره‌زامان هه‌یه و فێدێرالیسمان ناوێ ده‌ی چی بكه‌ین. خۆ ده میلیۆن كورد ناتوانێ ویستی خۆی به‌سه‌ر هه‌شتا میلیۆن ئێرانییا بسه‌لمێنێ.
ب) كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران:
ئه‌گه‌ر توواشای كۆمهڵهیچ بكه‌ین به همان شێوه‌یه. شایهدیچ خراپتر. چوونكوو ئه‌وان له ده‌ستپێكا ده‌یانوت كه نێوی حیزبه‌كه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه. پاشان ڕۆیشتن و كابرایكیان له لاله‌زاره‌وه دۆزییه‌وه‌و كردیان به سه‌رۆكی خۆیان .
به شوێن ماوه‌یكی كورتا كۆمه‌ڵه ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران گوتی كه ئێمه ئه‌ی دی ده‌ست له ناسیۆناڵیسم ده‌كێشین خۆمان ده‌كه‌ین به كۆمۆنیست. ئێمه پسپۆری چینی كرێكارین. ته‌نانه‌ت نێوی خویچیان گۆڕا و كردیان به حیزبی كومونیستی ئێڕان. ئێسته‌كانیچ خه‌ریكی خه‌باتن بۆ چینی كرێكاری فارس. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم فارس ده‌لیلم ئه‌وه‌یه كه به پێ تاریفی كه ماركس كردوویه‌تی كرێكار واته پرۆلێتاریا له كوردستانا وجوودی نییه . پرۆلێتاریا به واته‌ی ماركسیستییهكهی له ئێرانا ته‌نیا له شارهفارسنشینهكانا وجوودی هه‌یه بۆیه كه ده‌ڵێم چینی كرێكاری فارس. چتێكی دیكه كه جێگای سه‌رنج ڕاكێشانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وجۆره‌ی كه ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت یه‌ك فارسیچ خۆی نه‌كردووه‌ته ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر من هه‌ر ده‌ڵێم فارس، فارس فارس ده‌لیلی ئه‌وه نییه كه ڕهگهزپهرهستم. نه، ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست نیم ،بێگانه پهرهستیچ نیم و حهزیچ له نهوكهری ناكه‌م. مه‌ته‌ڵێكی فه‌رانسه‌یی هه‌یه كه ده‌ڵێ به كتك ده‌بێ بڵی كتك.بۆیه كه منیچ به كورد ده‌ڵێم كورد وبه فارسیچ ده‌ڵێم فارس و بۆ چڕینیان له وشێگهرێكی گۆنگ و موبهه‌م وه‌كوو ته‌به‌قه‌ی ئیرتیجاعی و سه‌رمایه‌داری كاپرادۆرو نازانم چی وچیتر كه‌ڵك وه‌رناگرم ، چما ئیرتیجاع دهعبایكی بێ نێو ونیشانه كه له مریخهوه هاتووه‌و خۆی به سه‌ر نهتهوهیكا كه وجوودی نییه واته نه‌ته‌وه‌ی ئێران داسه‌پاندووه….
با بینه‌وه سه‌ر جه‌رگه‌ی باسه‌كه ، ئه‌رێ حه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ڕێكخراوه كوردییه‌كان به ڕاستی خۆیان به كورد نه‌زانیوه وبه كورد نازانن بۆیه كه دووای سه‌د ساڵ خه‌بات هیچێكمان وه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ئێمه هه‌میشه به شێوه‌یك له خزمه‌تی فارسهكاندا بووین و هه‌ین. به فارسی ده‌خوێنین، به فارسی ده‌نووسین،به فارسی قسه ده‌كه‌ین ،له‌مه خراپتر به فارسی فكر ده‌كه‌ینه‌وه‌و و به چاوی فارسه‌وه له مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌نواڕین. بۆیه كه هه‌میشه یه‌كمان وا له گره‌وی دوومانا.
ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان وه‌ر بگرین ده‌بێ بێگانه له بیر به‌ینه‌وه‌و .به ده‌ور یه‌كا كۆ ببینه‌وه‌و ده‌ست كه‌ینه دروست كردنی دنیایك بۆ خۆمان.یاكو دروستر بڵێم ده‌ست كه‌ینه نه‌وژه‌ن و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و دنیایه كه بوومان و لێمانیان شێواند.دنیایك كه منداڵه‌كانمان ، نه‌وه‌و نهتیجهكانمان بتوانن به ئارامشتهوه به دوور له زیندان و كۆچ و به‌ند له ناو وڵاتێكی پڕ له ئاسایشتا زیندگی بكه‌ن.
كوردینه ده‌بێ بزانن كه كوردستان گوڕه‌پانی زوڵم و سته‌مه، گوڕه‌پانی كوشت و كوشتاره، گوڕه‌پانی سێداره‌و تیرباران و زیندان و كۆچاندنه، كوردستان دوواكهوتووترین ده‌ڤه‌ری ئێرانه. ده‌لیلی ئه‌م هه‌مووه زوڵم وسته‌م و كوشتن وبڕینه وا له ناو یه‌ك چتا ئه‌ویچ ئه‌وه‌یه كه ئێمه كوردین و فارسه‌كان نایان ئه‌وێ كه ئێمه به كوردی قسه بكه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی كه به كوردی قسه نه‌كه‌ین ئێمه‌یان خستووه‌ته ژێر هه‌موو جۆر فشارێكه‌وه.فشارگهلێك كه كوردستانیان وا لێ كردوه كه ده‌یبینن. ئه‌م فشارگهره بریتین له: فشاری یاسایی، فشاری دادوه‌ری، فشاری ئابووری و پیشه‌یی، فشاری ئیداری، فشاری فێركردن و په‌روه‌رده‌یی. فشاری سیاسی، فشاری فه‌رهه‌نگی ، فشاری پۆلیسی، فشاری سه‌ربازی،فشاری ئایینی. ئه‌مانه و فرهیكیتر فشارگهرێكن كه وه‌كوو خۆر به ڕۆژا ده‌بینین.به‌ڵام فشارگهڵهك هه‌ن كه نامهریین.
بۆ نموونه یه‌كێك له‌و فشارانه فشاری ڕۆحی و ده‌روونییه :فارسه‌كان وایان لێمان كردووه كه شوورهیمان لێ دێ كه بڵین كوردین. ئه‌گه‌ر كه‌سێ پێمان بڵێ ئایاكوو كوردن ته‌رێق ده‌بینه‌وه. عه‌یبمان له خوه‌مان دێ. هه‌موومان به بههانهگهرێكی جۆراوجۆره‌وه فارسی قسه ده‌كه‌ین. ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه فارسی به بێ زاراوه قسه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌یكه خودای نهكهرده كاتێ كه ده‌ممان كرده‌وه نه‌زانن پێمان كه كوردین.
ڕۆژێ كوردێك كه خۆ به تێكۆشه‌ر ده‌زانێ ده‌یوت من هه‌میشه به‌فارسی قسه ده‌كه‌م با فارسه‌كان خه‌یاڵ نه‌كه‌ن كه ئێمه نه‌زانین و بزانن كه له گه‌ڵ كێا ته‌ره‌فن.
ئه‌مه ئه‌وه ڕاده‌گه‌ینێ كه ئاوا ئیحساسێكی حهقارهتێكیان له ناو ئێمه دروست كردووه كه كورد بوونی خۆمان ده‌شارینه‌وه. له هه‌مان كاتدا خهباتیچ بۆ خۆدموختاریچ ده‌كه‌ین!!!!!
كوردینه ئێمه ئه‌گه‌ر كه خۆمان به ڕۆشنفكر ده‌زانین، ده‌بێ بزانین كه له‌به‌رانبه‌ر ڕۆژڕه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌مان مه‌سئوولین. ده‌بێ ئه‌م مه‌سئوولییه‌ته قه‌بووڵ بكه‌ین. قۆڵمان هه‌ڵ ده‌ین و به جێگای ئه‌وه‌ی كه خۆمان له ناو ئیحساسی حیقارهتا دابچهقنین و ئاوههس كینه‌وه یان ئاو به ئاسیاوی دوژمنا بڕژنین ، وه‌رن با ده‌ست له م سكیزۆفرێنییه هه‌ڵ بگرین و چارهیك بدۆزینه‌وه. چارهكهیچ وه‌كوو مانگ به ئاسمانه‌وه دیاره. چارهیكه كه پێشه‌وا هه‌ر له مێژه‌وه ده‌سنیشانی كردووه.
بژی كورد و كوردستان. مردن و نه‌مان بۆ دژمنان.