بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی لەشەوی رابردووەوە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان باریوە، رێگەی هاتوچۆی زیاتر لە 200 گوند گیراوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو گوندانە كە رێگەی هاتوچۆی هاوڵاتیان گیراوە لەدەوروبەری شارەكانی كامیاران، بانەو مەریوانن.
هاوكات زۆرترێن رێژەی بارین لەشاری مەریوان تۆمار كراوە.