كۆڵبەرێكی كورد لە سنورەكانی كوردستان بەهۆی راوەدونانی هێزەكانی رژیمی ئیسلامی لە شاخێكەوە دەكەوێتە خوارەوەو بەسەختی برینداردەبێتو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست دەدات.
دوێنێ شەممە 25ی بەفرانبارهێزە ئەمنییەکانی رژیم لە ناوچەی شلێری سەرسنووری دەستکردی رۆژهەڵات و باشوور، بۆسەیەکیان بۆ کۆڵبەران دانابووەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد.
ئەو كۆڵبەرە ناوی ئازاد فەیزی كوڕی تۆفێق خەڵکی گوندی (سپۆرە)ی سەربە ناوچەی تیلەکۆی شاری سەقزە بەهۆی تەقەو راوەدونانی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم لەشاخێك لەنزیك گوندی سێرسیان كەوتووەتە خوارەوەو بەسەختی برینداربووە كە چارەسەر رەوانەی شاری پێنجوێن كراوە، بەڵام پێش ئەوەی بگات بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.