دوێنێ دووشەممە سەدان كەس لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لەمانگرتنی ئارەش سادقی باقی زیندانیانی مانگرتوو لەبەردەم زیندانی ئێڤین لەتاران كۆبوونەوە.
بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بەهەڵدانی دروشم پشتیوانی خۆیان لە ئارەش سادقیو باقی زیندانیانی مانگرتوو رایگەیاند كە بەهۆی بارودۆخی خراپی زیندان مانیان لەخواردن گرتووە.
پاش ماوەیەك خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژیمەوە بڵاوەیان پێكرا.