سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران رایگەیاند هێزەكانیان لەشاری سەراوان لە پارێزگای سیستان بەلوچستان لەگەڵ گروپێكی چەكداردا بە شەڕهاتوون و بەقسەی ئەوان پاسدارێك كوژراوەو یەكێكی دیكەش بریندارە.
میدیاكانی سەر بە سوپای پاسداران ئەو گروپە چەكدارە بە “تیرۆریست” ناودەباتو دەڵێت پاش هێزەكانی سوپای پاسداران لەو شەڕەدا توانیویانە ئەو چەكدارانە “راوبنێن”.