هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

فوئاد مەعسوم واژۆی بۆ حەشدی شەعبی كرد

سەرۆك كۆماری عێراق، واژووی لەسەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی كرد كە پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر دابوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق، دەنگی لەسەر “یاسای دەستەی حەشدی شەعبی” داوە، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەر درابوو.

لە بەیاننامەكەی سەرۆك كۆماری عێراقدا هاتووە: بۆ ڕێزگرتن لەو قوربانیدانەی كە خۆبەخشانە كوڕانی گەلی عێراق بەخشیویانە بە وڵاتەكەیان و پاراستنی دەوڵەت لە داعش و هەموو دوژمنێكی عێراق و پاراستنی سیستەمە نوێیەكەی ئەو یاسایەمان پەسەند كردووە.

پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن فوئاد مەعسوومەوە، لە كاتێكدایە كە تا ئێستە لە پەرلەمانی عێراق دژایەتی پێشمەرگە بەردەوامە و هەمیشە دەیانەوێ لە مافەكانی خۆیان بدزنەوە، بەڵام لەلایەن بەشێك لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا، بێ دەنگیی لێ كراوە.

یاسای دەستەی حەشدی شەعبی، ئەو میلیشیایە وەك “دژەتیرۆری عێراق” دەكاتە ڕێكخراوێكی یاسایی كە بۆی هەبێت لە هەر شوێنێكی عێراق بیانەوێ دەستێوەردان بكەن، بە بیانووی پاراستنیەوە بچنە ژوورەوە و بە هێزێكی پارێزەری وڵات هەژمار دەكرێ، ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستە هیچ یاسایەكی لەو شێوەیە بۆ پێشمەرگەی كوردستان دەرنەكراوە، بەشێكی زۆری ئەندامانی كوردیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان بە یاساكە داوە.

میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی، راستەوخۆی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران پشتیوانی دەكرێن‌و زۆرێك لە فەرماندە باڵاكانیان فەرماندەكانی سوپای پاسدارانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …