ئه‌م ڕۆژانه وێنه‌گه‌رێ كه له حه‌ڵه‌ب ئه‌بینین، وێنه‌گه‌رێكن كه دڵ ئه‌سووتنن، جه‌رگ ئه‌بڕنن، خه‌و له چاو ئه‌په‌ڕنن، ئارامشتی ده‌روونمان لێ ئه‌ستێنن.
وێنه‌گه‌رێكن كه‌چكۆله‌ترین ڕه‌نگ و بۆنی مرۆڤایه‌تی تێدا نه‌ماون. وێنه‌گه‌رێكن كه خاك و خوێن تێداتێكه‌ڵ كراون. وێنه‌گه‌رێكن كه ڕووی وه‌حشیترین ئاژه‌ڵ تێداسپی كراون.
وێنه‌گه‌رێكن كه داڵه‌كان تێدا قه‌د ئه‌ونده تێر نه‌بوون. وێنه‌گه‌رێكن كه خوێنخۆره‌كان تێدا تینووییان شكاوه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی كه خه‌می توونیه‌تی به‌یانیان بخۆنه‌وه.
وێنه‌گه‌رێكن كه شۆغاڵه‌كان تێدا بێ وچان ده‌وری ده‌می خۆیان ئه‌لسننه‌وه.
وێنه‌گه‌رێكن كه دووكه‌ڵی جه‌رگه‌لی سووتاو، تێكه‌ڵ به دووكه‌ڵی بارووت، ئاسمانی حه‌ڵه‌بیان ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه.
وێنه‌گه‌رێكن كه ڕووی مرۆڤیان ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه.
وێنه‌گه‌رێكن كه هه‌ر وه‌كوو له حه‌ڵه‌بجه ڕووی ڕێئاڵ دیپلۆماسیان ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه.
له پاڵ ئه‌م وێنه‌گه‌ره جارجارێ هێندێ بابه‌تی سیاسی تێكه‌ڵ به شیكردنه‌وه‌ی ڕامیاری ده‌خوێنینه‌وه.
بۆ ده‌ستنیشان كردنی به‌رپرسایه‌تی ئه‌م كاره‌ساته نووسه‌ر جار جارێ دۆشاومژه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پووتین ده‌كا،جارجارێكیچ ئاماژه‌ی ئه‌سه‌د، خامنه‌یی یان ئۆباما‌و ئیسراییلی ده‌كا.به بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان یان حه‌مد بن خه‌ڵیفه ئال سانی یان ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له به‌ر چاوی گوم بێته‌وه.
به‌ڵام ئێمه له ناخی ده‌روونمانه‌وه ده‌زانین، به‌ڵام ئێمه له ناخی دڵمانه‌وه ده‌زانین كه پرسه‌كه له‌مه زۆر قووڵتره. قه‌د كه‌س به ته‌نیایی ناتوانێ كاره‌ساتێكی ئاوا هه‌ڵڕخسێنێ.ئه‌م كاره‌ساته وه‌كوو تراژێدیكه كه هه‌ر كایه‌كه‌رێك تێدا ڕۆڵێك كایه ده‌كا. جا ڕۆڵ هه‌یه كه گوناحكاربه قیمه‌تی خوێنی بێگوناحه‌كان كایه‌ی ده‌كا و ڕۆل هه‌یه كه‌بێ گوناح به قیمه‌تی خوێنی خۆی كایه‌ی ده‌كا.