لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی پارتە سۆسیالیست دیموکراتەکانی ئەوروپا و جیهانی عەرەبی دەستی پێكرد كە نوێنەری ژمارەیەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش تێیدا بەشدارن.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک لە هۆڵی گراند میلینیۆم-ی هۆتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی پارته سۆسیالیسته‌کانی ئه‌وروپا و مونته‌دای پارته سۆسیالیست و دیموکراته‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی بە بەشداری ٤١ پارت و بە میوانداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستپێکرد.
کارنامه‌ی کۆنفرانسه‌که بریتیه له ( ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ململانێکان، پارێزگاری ئازادیه‌کان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، پاراستنی په‌نابه‌ران و پته‌وکردنی دیموکراتی) و ئەمڕۆش شەش پانێڵ پێشکەش دەکرێن.
لە سەرەتای کۆنفرانسه‌که‌دا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان وتارێکی خوێنده‌وه و وتی: عیراق له‌دۆخێکی هه‌ستیاردایه، ئێمه عێراقێکی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه و ده‌بێت هه‌وڵی دامه‌زراوه‌یی بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته کۆببینه‌وه و گفتوگۆ و رێککه‌وتن بکه‌ین و هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان باس لێوه‌بکه‌ین.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتیشی: هه‌موو وڵاتێک له دوای شکست پاڵنه‌رێکی بۆ دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ربکات و خۆی سه‌ربخاته‌وه و ئێمه‌ش له‌و دۆخه‌داین.
ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: عێراق ئه‌زموونی تاڵی زۆر بینیوه و چه‌ندین سه‌رۆکی دیکتاتۆری به‌ڕێکردوه، بۆیه ده‌بێت کارێک بکه‌ین که ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه به‌سه‌رماندا دووباره نه‌بێته‌وه.
جێگەی ئاماژەیە ژمارەیەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لەوانە هەر سێ لایەنی كۆمەڵەو دوو لایەنی دیموكرات نوێنەرانی خۆیان لە ئاستی باڵا رەوانەی ئەو كۆنفرانسە كردوە.