هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

قوروە.. دوو لاو بە گوللەی چەند كەسی نەناسراو كوژران

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوو لاو لە شاری قوروە لەلایەن چەند كەسی نەناسراو بەر دەستڕێژی گوللە دەدرێن‌و دەكوژرێن.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتوە كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 18ی سەرماوەز، دوو لاوی خەڵكی شاری قوروە بەناوەكانی “یەحیا فەیلی” كوڕی ئەسغەر ‌و “ئارمین بابایی” كوری یەدوڵا لە ترمیناڵی قوروە – دێگولان لەلایەن چەند كەسی نەناسراو دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە‌و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدەن.
تا ئێستا هۆكاری ئەم رووداوە‌و تەقەكەرەكان ئاشكرا نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …