پێشوتار
مرۆڤ له ناو كۆمه‌ڵێكدا ده‌ژی كه پڕه له هه‌موو جۆرێ بێدادی:بێدادی چینایه‌تی،بێدادی جنسی،بێدادی ئایینی،بێدادی ته‌مه‌نی،بێدادی….. بێدادی نه‌ته‌وایه‌تی.
له ناو مێژووا خهباتگێڕانێ بوون كه بیریان له بارودۆخی مرۆڤیان كردووه‌ته‌وه و مودێلگهرێكیان بۆ لا بردنی بێدادی پێشنیار كردووه. یه‌كێك له‌و مۆدێلانه سۆسیالیزم بوو. رووسه‌كان فره‌تر له هه‌شتاد ساڵ ، چینییه‌كان و فره‌یك له نه‌ته‌وه‌كانی ئۆروپای ڕۆژهه‌لات فره‌تر له پێنجاساڵ سۆسیالیزمیان ئه‌زموون كرد. به‌ڵام به داخه‌وه ئهوچتهی كه ئێمه به نێوی سۆسیالیزمان ده‌ناسی قابل ژین نه‌بوو و له هه‌مووی ئه‌ووڵاتانه ههڵوهشیا.
ئێستهكان له‌م لاولهولای جیهانا ڕۆشنبیران مۆدێلگهرێكی چكۆله له ناو كۆمه‌ڵا ئه‌زموون ده‌كه‌ن كه ده‌توانێ ڕێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی بێدادی خۆش بكات. یه‌كێك له‌م ڕێگانه به‌ڕێخستنی دراوی ناوچه‌ییه كه تا ڕاده‌یكی بڵند ده‌توانێ هێندێ له كێشه‌كانی ئابووری كۆمه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكات.
دراوی ناوچه‌یی چییه؟
دراوی ناوچه‌یی بریتییه له دراوێ كه ته‌نیا له ناو ناوچه‌یك له وڵاتێكدا ڕه‌واجی هه‌یه. گه‌وره‌یی ئه‌م ناوچه له دێهاتێ یان شارێ گه‌وره‌ترنییه.
ده‌وڵه‌ت پشتیوانهیی له‌م دراوه ناكات. دراوی ناوچه‌یی ته‌نیا له چووارچێوی سنووری ئهودێهاته یان ئه‌وشاره بره‌وی هه‌یه كه دانیشووانی دایان نراوه.
به پێ زانستی ئابووری دراوی ناوچه‌یی دراوێكه كه ده‌وڵه‌ت لێ پشتیوانی ناكات وته‌نیا له ناو ئه‌وناوچه كه دانیشتووانیان دروستیان كردووه ئێحتوباری هه‌یه.
هێندێ كه‌س به‌م دراوه ده‌ڵێن دراوی ته‌كمێڵی. دراوی ناوچه‌یی ده‌توانێ چ به سووره‌ت مادی (ئه‌سكه‌ناس و سككه)چ به سووره‌ت مه‌جازی وجوودی بێت.
دراوی ناوچه‌یی ڕابته‌ی ئابووریكی تایبه‌تی به وجوود دێنێ.
دراوی ناوچه‌یی ده‌توانێ یه‌كێك له هه‌زارویه‌ك ڕێگه گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ئابووری ناوچه‌یك بێت.
چه‌ندین هه‌زار دراوی ناوچه‌یی له جیهاندا وجوودیان هه‌یه.
مێژووی داهێنانی دراوی ناوچه‌یی:
هێندێ كارخانه به‌شێ له مووچه‌ی كرێكارهكانیانی به ژتۆن ده‌دا.بۆ نموونه به هه‌ر كرێكارێك له پاڵ مووچهكهیا سه‌د ژتۆنیچیان ده‌دا. خاوه‌ن كارخانه‌كه بۆهای هه‌ر ژتۆنێكی بۆ نموونه به یه‌ك دۆلار داده‌نا. دوكانداره‌كانی ئه‌و شاره ده‌یانزانی كه بۆهای یه‌ك ژتۆنی فڵانه كارخانه یه‌ك دۆلاره. كرێكاره‌كه ده‌یتووانی ژتۆنهكانی خۆی ته‌نیا له ناو شاره‌كه‌ی خۆ‌یا له لای دووكاندارگهلێ كه ژتۆنهكهیان قه‌بووڵ بوو خه‌رج بكه‌ن.
دووكانداره‌كه له ئاخره‌وه ژتۆنگهلێكی كه ده‌ر هاوردبوو ده‌یبرده‌وه بۆ كارخانه و به دۆلار دهیگۆڕاوه.
ئامانجی خاوه‌ن كارخانه‌كه ئه‌وه بوو كه كرێكاره‌كان دراوه‌كه‌یان له ناو شاره‌كه‌ی خۆیانا خه‌رج كه‌ن كه دوكانداره‌كانی شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببنه‌وه.
له سه‌ده‌ی نۆزدههۆم و ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی بیستم له ترسی قه‌یرانی ئابووری له ئۆرۆپا و ئیمریكا مهردمهكان دراوی خۆیان له بانكهكانادهر دههاورد. بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌ردم دراوه‌كانی خۆیان نه‌كێشنه‌وه ، وتاخی بازرگانی، شاره‌دارییه‌كان، كارخانه‌كان و دوكانه گه‌وره‌كان، ژتۆنگهرێكیان دهدادهرهوه كه پێان ده‌وت ،،دراوی پیویست،،. مه‌ردم ئه‌م دراویانهیانه له لای دوكانداره‌كان خه‌رج ده‌كرد ، پاسان دوكاندارهكن له بانكا به دراوی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان دهگۆڕاوه.
هێندێ له‌م ،،دراو ی پیویستانه،، تووانیان سیستمی دراوی خۆیان له وڵاتهكهتانا دابهێنن و ده‌وڵه‌ت به فه‌رمی بیانناسێته‌وه.
فیكری كه‌ڵك وه‌رگرتن له بانكی ئازاد(پاوانی) بۆ ده‌ردانی ،،دراوی گۆڕان ،، بۆ خه‌رج كردنیان له ناوچه‌یكی دیاری كراوا هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ههرهوهزهگهریcoopérativeپه‌سه‌ناز و قه‌رزی ئالمانی له ساڵه‌كانی ١٨٠٠دا.
یه‌كێك له قهدیمیترین ههرهوهزهكان كه هێشتا دراو ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه بانكی WIR ویری سوییسه و هه‌روه‌های كه بانكی سه‌ندیكایی ژاۆپن.
دراوی ته‌كمێڵی واته‌ی دراوی ناوچه‌یی تێدایه. به‌ڵام ئه‌م دوو وشه زۆر جار به بێ جییاوازی به كار ئه‌هێنرێت.
دراوی ناوچه‌یی داوێكه كه بۆهای سه‌رانسه‌ری له ولااتێكدا نییه. دراور ناوچه‌یی ته‌نیا له ناوچهیكدا به كار ئه‌هێنرێت.
كه‌سانێ وه‌كووJane Jacobs ،فیلسوف، میعمار و شارسازی به ناو بانگی ئیمریكایی به هه‌موی باوه‌ڕی خۆیهوهله دراوی ناوچه‌یی بۆ له قه‌یرانی ئابوری ده‌رهاوردنی ناوچه‌یك لاینگری ده‌كرد.
به شێوه‌یكی گشتی دراوی ناوچه‌یی هه‌ر وه‌ك دراوی نه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵام ته‌نیا له ناوچهیكدا بره‌و وئیحتوباری هه‌یه.
یه‌كێك له باشییه‌كانی دراوی ناوچه‌یی ئه‌وه‌یه كه له ناوچه‌یكی پچووكدا بره‌وی هه‌یه. ئه‌م دراوه مه‌ردم هان ئه‌دات كه تا ئه‌و جێگا كه ده‌كرێ چتی ده‌ستكردی ناوچه‌كه‌ی خۆیان بكڕن.به سه‌ندنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ستكردی ناوچه‌كه‌ی خۆیان هاتووچووی ماشین له بان جاده‌كانه‌وه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و گاز كهربۆنیكی كه‌متر ته‌ولید ده‌بێ.
دراوه ناوچه‌ییه‌كان جارجارێ له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی ئابووری، دراوه نهتهوهییهكانا دێنه دنیا. قه‌یرانی ئابووری ئارژانتین نموونهیكه: ئیداره‌كان ناوچه‌یی بهرگهگهرێكی بۆهاداریان چاپ كردبوو كه به جێگه‌ی دراو كه‌ڵكی لێ وهردهگیریا.ئه‌م بهرگهگهره حوكمی دراوی ناوچه‌ییان بوو.
به پێ ئه‌نستیتوو Instrodi له هوله‌ندا، بۆ په‌ڕه‌دان به بارودۆخی ئابووری ده‌ڤه‌ره‌كان ده‌بێ له دراوی ناوچه‌یی كه‌ڵك وه‌ر بگیرگێت.
مێژووی دراوی ناوچه‌یی:
ئه‌زمونی Wörgl كه له ژووییه‌ی ١٩٣٢تا نۆڤامبری ١٩٣٣به ڕێهوه چوو نموونه‌یكی كلاسیكی كاریگه‌ری دراوی ناوچه‌ییه. Wörglشارهدێكی گه‌وره‌ی ئۆتریشه كه چووارههزار دانیشتووی هه‌یه. دانیشتووانی ئه‌م شارهدێه له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی ئابووری ئۆتریشا له ساڵی ١٩٣٢دا دراوێكی ناوچه‌ییان داده‌ره‌وه.
له ساڵی ١٩٣٢ نرخی بێكاری ٣٠% بوو.ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی ١،٣میلیون شیلینگ قه‌رزداربوو، له هه‌مانكاتدا ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی ته‌نیا ٤٠هه‌زار شیلینگی نه‌ختی له ناو خهزانهكهیا بوو. شاره‌داری دراوی نه‌بوو كه ته‌نانه‌ت ساختمانی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی توواوبكات.
Michael Unterguggenberger شاره‌داری ئه‌وسه‌رده‌می Wörgl بهوهفكری كرده‌وه كه ٣٢٠٠٠ به‌رگی بۆهادار به نێوی ،،به‌رگی -كار،، بخاته ناو بازار.به‌رگی -كار دوو تایبه‌تمه‌نی هه‌بوو: ١-هه‌ر مانگ ١%بۆهای خۆی له ده‌ست ده‌دا(دراوێ كه دهتواێتهوه، به‌هره‌ی نه‌رێنی).٢-ئه‌گه‌ركه‌سێ گه‌ره‌كی بووایت به شلینگ بیگۆڕێته‌وه ٢%له بۆهای خۆی له ده‌ست ده‌دا.
ئه‌م دوو بڕیاریانه بۆ ئه‌وه دانابوو كه خه‌ڵك هه‌ر چێ زووتر به‌رگی كاره‌كانیان خه‌رج بكه‌ن.
شاره‌داری ٣٢٠٠٠شیلینگی له خهزانهكهی خۆیدا دانابوو. بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكه‌كه ٣٢٠٠٠بهرگی كاره‌كه‌یان بهاوردایتهوه، بیتووانیان پووڵی خه‌ڵكه‌كه‌یان بدایته‌وه.
به‌رگی كاره‌كان ئه‌ونده تون تون ده‌ست به ده‌ست ئه‌كران كه ته‌نیا ١٢٠٠٠دانهیان له بازارا ئهگهڕیان.
به پێ شاره‌دارو ئابوورزانهكانی ، دووكاندارو كاسپكارهكانی شاره‌كه به‌رگی كاریان به ئاسانی بۆ دادوبهست قه‌بووڵ ئه‌كرد.
به كار گرتنی به‌رگی-كار ئه‌ونده بارودۆخی ئابووری باش كردبوو كه شاره‌داری تووانیبوو ١٠٠٠٠٠شیلینگ ترخانی نه‌وژه‌ن كردنی جاده‌كان ، پرده‌كان ،ره‌هه‌ند وساختمانه ده‌وڵه‌تییه‌كانی بكات.
خه‌ڵك ده‌یانتووانی له به‌رگی- كار بۆ دانه‌وه‌ی ماڵیات كه‌ڵك وه‌ر بگرن.
له ماوه‌ی ئه‌م یه‌كساڵه كه ئه‌م ئه‌زموونه به ڕێهوهچوو، به‌رگی-كار ١٣ جار تونتر له شلینگی ده‌وڵه‌ت ئهچهرخیا. و بوو به هانده‌ری ئه‌بووری شاره‌كه.
خه‌ڵكه‌كه تووانیان ماڵیاتهكانی خۆیان به توواوی بده‌نه‌وه.ده‌رامه‌تی شاره‌داری له ٢٤٠٠شلینگ له ساڵی ١٩٣١ گه‌یشته ٢٠٤٠٠شیلینگ له ساڵی ١٩٣٢وه‌وه.
بێكاری ڕیشهكهن كرا. به‌ڵام نرخی بێكاری له پارێزگاگه‌لی دیكه به هه‌مان شێوه ماوه‌وه.
نرخی بازار پاوه‌جێ ماوه‌وه و نه چووهبان.
به شوێن ئه‌زموونیWörglچه‌ندین شاروشارۆچكهیتر دراوی ناوچه‌یی خۆیان داده‌ره‌وه.
سه‌ره‌ڕای سوود وقاجازانجهكانی به‌رگی-كار بۆ خه‌ڵكه‌كه، حیزبی سوسیالیست و بانكی ناوه‌ندی ئۆتریش ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر به پرۆگرامه‌كه ده‌ر بڕی و نه‌یانهێشت كه خه‌ڵكیWörglبه ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆیان درێژه‌بده‌ن.پاش ئه‌مه دیسان بێكاری په‌یدای بووه‌وه‌و ڕاده‌ی ئابووری شاره‌كه هاته خواره‌وه. وه‌كوو پاشماوه‌ی وڵاته‌كه‌ی لێ هات.
له شارگهری دیكه به هه‌مان شێوه دراوی ناوچه‌یی به كار براوه كه به وردی دوكومانتمان له سه‌ریان هه‌یه. ئه‌م شارانه بریتین له :
سیستێمی دراوی Joshua Norton
Wära له ئاڵمانا كه لا ساڵی ١٩٣١دا قاغه كرا.
به‌رگه‌ی كڕین ی شاری سه‌ربه‌خۆی Lignières.
قازانجه‌كانی دراوی ناوچه‌یی:
ئه‌زموونی Wörglبه جووانی قازانجه‌كانی دراوی ناوچه‌یی نیشان ئه‌دات كه بریتین له:
دراوی ناوچه‌یی تونتر وخێراتر له دراوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چه‌رخێ. ئهندازهیكی دیاریكراوی دراو هه‌رچێ زۆرتر بچه‌رخێ چالاكی ئابووری زۆرتر ده‌كاته‌وه. بههرهوداهاتی زۆرتر ده‌كاته‌وه.
به‌هره‌ی نه‌رێنی دراوی ناوچه‌یی ئه‌بێ به هۆی خێراكردنی چهرخینی دراو. به‌هره‌ی نه‌رێنی ئه‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك زۆرتر دراوه‌كه‌یان خه‌رج كه‌ن.
دراوی ناوچه‌یی دانیشتووانی شوێنه‌كه هان ئه‌دات كه به هه‌مووی هێزی خۆیانه‌وه له سهرچاوكهگهلی ته‌ولیدی خۆیانه‌وه كه‌ڵك وه‌ر بگرن به تایبه‌ت له هێزی كاری به كار نهگیریاوی ناوچه‌كه. به كارگرتنی ئه‌م هێزی كاره ئه‌بێته هانده‌رێكی كاریگه‌ری ئابووری ناوچه‌كه.
هۆی به كار نه‌گرتنی هه‌مووی هێزی كاری كۆمه‌ڵێ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه هێزی كڕینیان نییه .
دراوی ناوچه‌یی بۆ ئه‌وه دروست كراوه كه داخوازی (ته‌قازا) فرهبكاتهوه. داخوازی كه فرهبووهوه بهرههمهێنانیچ (ته‌ولید) فره ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئابووری ناوچه یك به هه‌مووی دێران و تووانایی خۆیه‌وه كاربكات و دراوی ناوچهییچ بخه‌ینه بازاڕ، ئه‌م دراوه ههڵاوسی ئابووری پێك ناهێنێ ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه باڕستی گشتی دراو و چالاكی ئابووری ناوچه‌كه زۆرتر ئه‌بێته‌وه. ده‌لیلی ئه‌وه‌یه كه دراوی ناوچه‌یی ته‌نیا له شوێنێكی دیاریا به كار ئه‌هێنرێت. كه‌ڵك وه‌ر گرتن له دراوی ناوچه‌یی ، ته‌نیا كڕینی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه زۆرتر ده‌كاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ڕاده‌ی چالاكی ئابووری ، به‌هره‌ی دراوی ناوچه‌یی خه‌ڵكه‌كه دهوڵهمهندتردهكاتهوه به بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌رمایه له ناوچه‌كه بچێته‌ده‌ره‌وه.
بۆ نموونه بۆ دروست كردنی كاسپی، كاسپكار له هێزی كار و كه‌ره‌سته‌ی ناوچه‌كه كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ. ئه‌مه ئه‌وێ به هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه باشتر و فره‌تر له دراوی ناوچه‌یی كه‌ڵك وه‌ر بگرن.
هێندێ جۆر له دراوی ناوچه‌یی ئیمكانی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كاسپكارهكان بتوانن له سهرچاوكهگهری سروشتی ده‌ڤه‌رێكی فره گه‌وره‌تر له هی دراوه ناوچه‌ییه‌كه كه‌ڵك وه‌ر بگرن.
سیستێمی Fureai Kippu له ژاپۆنا له باتی خزمه‌تگوزاری به ژن وپیاوه پیره‌كان به‌رگه‌ی ئیحتوباردار بڵاو ده‌كاته‌وه.
منداڵه‌كانی باوك ودایكهكی پیر كه له ناوچهیكیدیكه ده‌ژین ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری بۆ ژن وپیاوه پیره‌كانی ناوچه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌رگه‌ی ئیحتوباریان پێ ده‌درێ. ئه‌م بهرگهگهره ده‌نێرن بۆ باوك و دایكی خۆیان كه ده‌توانن مووچه‌ی خزمهتگوزارهكانیانی خۆیانیان پێ بده‌ن.
شیركه‌تگه‌لی هه‌وایی به مشته‌رییه ههمیشهگییهكانی خۆیان به‌رگه‌ی ئیحتوبار بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. مۆشتهرییهكان له به‌رانبه‌ر ئهندازهیكی دیاری كراوی به‌رگه ی ئیحتووبار بلیتێكی مفته بۆ ئۆخر وه‌ر ده‌گرن.
زۆربه‌ی دراوه ناوچه‌ییه‌كان ته‌نیا له ناوچه‌یكی تابه‌تی یان له ناو كیشوهرێكا ڕه‌واجیان هه‌یه. به‌ڵام ئێستابه سۆنگه‌ی ئینتێرنێته‌وه ده‌توانین له هه‌مووی جیهانا بره‌و به دراوی ناوچه‌یی بده‌ین. له چینا دراوێك هه‌یه به نێوی QQ ی تانسێن كه به شكڵی مه‌جازی ده‌گۆردرێته‌وه. ده‌توانین به سۆنگه‌ی Renminbi(دراوی چین) ،QQ ی تانسێن بكڕین و به QQ ی تانسێن خزمه‌تگوزاری تێلێفۆنی یاكوو گه‌مه‌ی ڤیدێئۆیی پێ بكڕین.
ده‌توانین QQ ی تانسێنیچ له باتی خزمه‌تگوزاری وه ده‌ست بێنین.
كۆمه‌ڵ ته‌نیا له به‌شێكی زۆركه‌می سهرچاوكهكانی كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ. دراوی ناوچه‌یی(دراوی ته‌كمێڵی) ئه‌م دهفرهته پێك دێنێ كه كۆمه‌ڵ له تێكڕای سهرچاوكهكانی كه‌ڵك وه‌ر بگرێ. به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی كه‌ڵك وه‌ر گرتن له سه‌ر چاوكهكان كار بۆ مه‌ردم دابین ده‌كا و ڕاده‌ی بێكاری دێنێته خووارترین پله‌ی خۆیه‌وه.
سه‌ختیه‌كانی دراوی ناوچه‌یی:
به كار هێنانی دراوی ناوچه‌یی ، ئهندازهیكی فره له دراوی نه‌ته‌وه‌یی له خه‌زانه ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دراوه كوت‌وپڕ بخرێته بازار زل ههڵئاسان پێك دێنێ.
دراوی ناوچه‌یی مۆدێڕن:
ئه‌مڕۆ فره‌تر له ٢٥٠٠دراوی ناوچه‌یی له جیهاندا بوونیان هه‌یه. یه‌كێك له به‌ناوبانگترینیانLETS ه
(Local Exchange Trading System). ئه‌م سیسته‌مه دراوی ناوخۆیی خۆیان هه‌یه.
LETS له شاری ڤانكۆڤێری كانادا دروست بوو.ئێستهكان فره‌تر له سی LETS له كانادا‌و فره‌تر له چووارسه‌د LETS له ئینگلیس‌دا هه‌یه. له ئۆسترالیا، فه‌رانسه،نووڤێلزێلاند و سوویس LETS یان هه‌یه.
شارۆچكه‌یLewesله باشووری ئینگلیسا دراوی ناوچه‌یی خۆیان هه‌یه.
سهرچاوكه: ویكیپێدیا