بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان ژمارەی قوربانیان نەخۆشی ئیدز لە جیهان ساڵانە كەم دەكات، بەڵام لەئێران توشبوانی ئەم نەخۆشییە 10% زیاد دەكات.
بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگروەكان لەنێوان ساڵانی 2000 تا 2014 ژمارەی توشبوان بە نەخۆشی ئیدز لە هەموو جیهان لە 3 ملیۆنو 100 هەزار كەس بۆ 2 ملیۆن كەس كەمی كردوە.
شارەزایان هۆكاری زۆربوونی رێژەی توشبوانی نەخۆشی ئیدز لەئێران بۆ بڵاوبوونەوە خێرای ویروسی (HIV) و سیاسەتی شاردنەوەی نەخۆشییەكەو نەبوونی زانیاریی دەگەڕێننەوە.
بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە(ئاپریلی 2016) نیشانی دەدات لە ئێران زیاتر لە 30 هەزاركەس توشی نەخۆشی ئیدز بوون كە نزیكەی 15%ی لە ژنان پێكدێت.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە 90%ی ئەو ژنانە بە بێ ئەوەی ئاگادار بن لە رێگەی هاوسەرەكانیانەوە توشی ئەو نەخۆشییە بوون.
بەڵام هەڵسەنگاندنی شارەزایانی ئەو نەخۆشییە ئامارە واقعییەكان زۆر لەوە زیاترنو بە پێی ئەو ئامارە نافەرمییانە 100 هەزار تا 120 هەزار كەس لە ئێران توشبوو بەنەخۆشی ئیدزن.