دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

سەوڵاوا.. تەقینەوەی تەنكەری گاز سێ قوربانی لێكەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی تەنكەرێكی گازی باشوری كوردستان لە شەقامێكی شاری سەوڵاوا، كەسێك گیانی لەدەستدا‌و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی  هەواڵێكی ماڵپەڕی (زرێوار خەبەر) پێشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە لەشەقامی سەرەكی سەوڵاوا تەنكەرێكی هەڵگری گازی پزیشكی نەخۆشخانە، كە بەرەو شاری سلێمانی لەباشوری كوردستان دەرۆیشت، تەقییەوە‌و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا‌و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵەكە شۆفێری تانكەرەكە بەناوی ئەیوب غوڵامی كە بەهۆی برینداربوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سەوڵاوا كراوە، تانكەرەكە هەڵگری مادەی سەرەتایی گازی پزیشكی نەخۆشخانە بووە كە لە رێگەی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، لەشاری سەوڵاوا تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەكە لاوێكی تەمەن 30 ساڵەی خەڵكی مەریوان گیانی لەدەستدا‌و دووبریندارەكەی دیكەش رەوانەی نەخۆشخانەی چەمران لە سەوڵاوا كراون.

هەروەها بەهۆی تەقینەوەكەوە زیان بە چەندین دوكان‌و ماڵی نزیك رووداوەكە كەوت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …