دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

ئەحمەد تورك دەستگیر كرا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەحمەد تورك، سیاسەتمەداری دیاری کوردستانی باکوور و هاوسەرۆکی یەكێك لە شارەوانییەکان دەستگیر دەکەن.

ئەمرۆ دووشەممە 21/11/2016 ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری مێردین لە کوردستانی باکوور، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی مێردینیان دەستگیر کرد.

هەروەها لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەحمەد تورک، هێزە ئەمنییەکان ئەمین ئیرماک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئەرتوکلوی سەر بە مێردینیان دەستگیر کرد.

پێشتر لە 17/11 ، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڕیارێک، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین‌ی لەسەر کارەکەی لادا و والیی مێردین‌ی وەک قەیوم (بە وەکالەت) لە شوێنی ئەو دانا.

ئەحمه‌د تورك له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ساڵی 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه دیموکراتییە‌كان (ده‌به‌په)‌ وه‌ك هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین هه‌ڵبژێردرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …