به قڕ كردن و له ناو بردنی زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یك ده‌ڵێن قه‌تڵی عامی فه‌رهه‌نگی.
قه‌تڵی عامی نه‌ته‌وه‌كه‌كانی ئیمریكایی به ده‌ستی چه‌وسێنه‌رانی ئوروپایی نموونه‌یكی دیاره.
هه‌موی پسپۆڕان یه‌ك بۆچوونیان له ڕاوه‌ی قه‌تڵی عاما نییه.
هێندێ له پسپۆڕان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕنه كه قه‌تڵی عامی فه‌رهه‌نگی هه‌روه‌ك قه‌تڵی عامه.
قه‌تڵی عامی فه‌رهه‌نگی بریتییه له قڕ وقاغه‌كردنی زمان وئایین و چاندی نه‌ته‌وه‌یك.
به پێ ڕاوه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قه‌تڵی عام بریتییه له قڕكردنی تێكڕا یان به‌شێ له نه‌ته‌وه‌یك یان شوێنه‌وه‌رانی ئایینێك.
قڕكردن ده‌توانێ شكڵ و شێوه‌گه‌ری جۆراوجۆر به خۆی بگرێ:
١-كوشتنی ئه‌ندامانی گرۆێك
٢-برینداركردنی ئه‌ندامانی گرۆێك.جا چه برینی ڕۆحی بێت یان جه‌سته‌یی.
٣-پێك هێنانی بارودۆخێ كه ئه‌ندامانی گرۆێك مه‌جبوور بن كه بار(كۆچ) كه‌ن و سه‌رزه‌وینی خۆیان به جێ بهێڵن.
٤-كۆچاندنی ئیجباری منداڵانی گرۆێك بۆ ناو گرۆێكی دیكه.
چه‌وسێنه‌ران كاتێ كه وڵاتێ دابڕ ده‌كه‌ن نه ته‌نیا، ده‌وڵه‌ت (سیروه‌ت)و كانزاكان وسه‌ر چاوكه سروشتییه‌كانیان تاڵان ده‌كه‌ن و دانیشتاوانیان كوێل ده‌كه‌ن وبێگاریان لێ ده‌كێشنه‌وه به‌ڵكوو هه‌روه‌ها، زانست وهونه‌ر و ئه‌زموونی ئه‌و نه‌ته‌وه كه له قاڵبی پزیشكی سونه‌تی، گیاناسی ، ئاژه‌ڵناسی،تێكنیكی جووتیاری و تووره‌ی مه‌ردمی كه ده‌م به ده‌م تۆره‌مه به تۆره‌مه وه‌ده‌ستیان گه‌یشتووه له ناو ده‌به‌ن و ده‌یفۆتێنن.
چه‌وسێنه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان قه‌تڵی عامی فه‌رهه‌نگی ده‌كه‌ن ، به هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌گه‌ره به بێ كه‌ڵك وه‌ر گرتن له تێكنۆلۆژی مۆدێڕنی چه‌وسێنه‌ران به هارمۆنییه‌وه له گه‌ڵ سروشتا ده‌ژین و پیویستیان به چه‌وسێنه‌ران نییه.
ئه‌م نه‌ته‌وه‌گه‌ره بۆ زیندوومان هیچ پیویستێكیان به چه‌وسێنه‌ران نییه. له ئاباوئه‌ژدادیانه‌وه فێر بوون كه چلۆن به بێ ئه‌وه‌ی كه سروشت نابوو بكه‌ن له سه‌رچاوكه‌كانی به شێوه‌یكی پایه‌دار كه‌ڵك وه‌ربگرن.
خۆكیفابوونی ئه‌م نه‌ته‌وه‌گه‌ره له گه‌ڵ ئیشتیهای چه‌وسێنه‌ره‌كان سازگار نییه.
خۆ كیفابوونی نه‌ته‌وه‌یك هه‌ڕه‌شه‌یكه بۆ چه‌وسێنه‌ران. چوونكوو چه‌وسێنه‌ران به هه‌ڕه‌شه كردن له بڕینی ئاوگازوبرووسكه و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و…ناتوانن ملی ئه‌و نه‌ته‌وه خۆكیفا و سه‌ربه‌خۆگه‌ره دابنه‌ون.
بۆ ڕۆشن كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه لێره‌دا ئاماژه به دو قه‌تڵی عامی فه‌رهه‌نگی ده كه‌ین كه تا ئه‌م سالگه‌ری دووایینه هه‌ر درێژه‌ی بووه:
١-كانادا:
ده‌وڵه‌تی كانادا له ساڵه‌كانی ده‌هه‌ی ١٨٧٠به یارمه‌تی وبه هاوكاری و هاو به‌شی كڵێساكانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی كردبووه دروس كردنی قوتاخانه‌گه‌ری شه‌وانه ڕۆژی بۆ منداڵه‌كانی كاناداییه به ڕه‌سه‌نه‌كان واته سوورپۆسه‌كان.
سه‌باره‌ت له دروست كردنی ئه‌م قوتابخانه‌گه‌ره ئه‌وه بوو كه فه‌رهه‌نگی سپی پۆسه‌كان داسه‌پننه ناو مێشكی ئه‌م منداڵگه‌ره.
بنه‌ماڵه‌كان مه‌جبووربوون كه منداڵه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه‌كان، ئه‌گی ناسزاده‌دران و ده‌كه‌وتنه به‌ندیخان.
فره‌تر له سه‌دوپێنجاهه‌زار منداڵ كه ته‌مه‌نیان له چووارساڵه‌ولا بوو له نیوان ١٣٠قوتابخانه دابه‌ش كرابوون.
به وردی هژماری قوتانخانه‌گه‌رێ كه به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی فێدێراڵی كانادا ده‌چه‌رخی به ده‌سته‌وه نییه هه‌روه‌های كه له هژماری قوتابیان.
به‌ڵام ئه‌وجۆره‌ی كه به‌راورد ده‌كرێ هه‌شتاد هه‌زار له‌م قوتابیانه ئه‌مڕۆ زیندوون.
فره‌یك له منداڵه‌كانی ئه‌م قوتانخانه‌گه‌ره به زۆر له باوكودایكیان جییا ده‌كراونه‌وه. ته‌نانه‌ت نه‌یان ده‌هێشت كه ئه‌و منداڵانه‌ی كه قوتابخانه‌كانیان نیزیك به ماڵی دایكوباوكیان بوو بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بڕۆنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان.
منداڵه‌كان له قوتابخانه حه‌قی قسه كردن به زمانی دایكییه‌تی خۆیان نه‌بوو ، و حه‌قیان نه‌بوو كه ئئیینی خۆیان له قوتابخانه ببه‌نه ڕێه‌وه!!!!(ده‌مخاته بیر ئێران)
فره‌یك له منداڵه‌كانیان مه‌جبوور ده‌كرد كه كاری سه‌خت و پڕ زه‌حمه‌ت بكه‌ن. فره‌یك له‌م منداڵگه‌ره له لایه‌ن ئامۆژیار وبه‌ڕه‌وبه‌رانی قوتابخانه‌كان عه‌زیه‌تو لاقه ده‌كران.
قوتابخانه‌كان زۆر پچووك بوون، خوراكی قوتابییه‌كان گه‌نیاگ بوو. مه‌جبوور بوون كه له ده‌ره‌وه ڕووت له ناو لێف ودۆشه‌كه‌ی ته‌ڕا بخه‌فن. له منداڵه‌كان وه‌كوو خووگی تاقیگه كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. زۆر جار منداڵه‌كانی ئه‌م قوتابخانه‌گه‌ره بێسه‌روشوێن ده‌كه‌وتن یان ده‌مردن.
له گوزارشتێكا كه به ده‌ستی كۆمیسیونی ڕاسته‌قینه و ئاشتی گه‌یشتووه ئاماژه به وه كراوه كه به‌ڕه‌وبه‌رانی قوتابخانه‌كان له سه‌ر خوراكی منداڵه‌كانه‌وه ئه‌زموون و جه‌ڕبینیان ده‌كرد. بۆ نموونه به ده‌سته‌یك له منداڵه‌كان خوراكی باشیان ده‌دا و به ده‌سته‌یكیتر خوراكی گه‌نیگیان ده‌دا تا بزانن له كام ده‌سته كام نه‌خوه‌شین زووتروئاسانتر بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌وجۆره‌ی كه گوزارشتێكی ڕێبه‌رایه‌تی كاروباری سوورپۆسه‌كان نیشان ئه‌دات تا ده‌مه‌ودووایی ده‌هه‌ی ١٩٥٠فره‌تر له ٤٠له‌سه‌دی ئامۆژیارانی ئه‌وقوتابخانه‌گه‌ره بێ مه‌دره‌ك وبه‌ڕوانامه بوون.
ئاخرین قوتابخانه‌ی شه‌وانه‌ڕۆژی بۆ سوورپۆسه‌كان له ساڵی ١٩٩٦ داخراوسه‌رۆكوه‌زیرانی كانادا له ساڵی ٢٠٠٨به شه‌وه‌یكی فه‌رمی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كاناداوه داوای لێبوواردنی له سوورپۆسه‌كان كرد.
به‌ڵام تا ئێستا ئه‌سه‌ری نه‌رێنی ئه‌و قوتابخانه‌گه‌ره له ناو كۆمه‌ڵی سوورپۆسه‌كانا به شێوه‌گه‌ری جۆراوجۆرهه‌ر به قووه‌تی خۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌سه‌ره نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م قه‌ڵی عامه كه هه‌نبه‌ر به سوورپۆسه‌كان كراوه بریتین له:
١-فره‌یك له سوورپۆسه‌كان ناتوانن ئه‌ركی باوكودایكی خۆیان هه‌نبه‌ر به منداڵه‌كانیانه‌وه به‌ڕێه‌وه ببه‌ن.
٢-زمانی خۆیان له ده‌ست داوه.
٣-له گه‌ڵ زمانا فه‌رهه‌نگی خۆیان له ده‌ست داوه.
٤-به شێوه‌یكی نائاسایی گیرووده و ئالووده‌ی مه‌وادی هۆشبه‌رو ئه‌لكول بوون؛
٥-ئاماری جه‌نایه‌ت به شێوه‌یكی نائاسایی له ناویانا بڵنده.
٦-ئاماری خۆكوژی له ناویانا به‌رزه.
٧-ڕكوونی(خۆشونه‌ت)و ڕق وكینه له ناویانا به ئه‌ندازه فره‌س…
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئیمریكا؛
ده‌وڵه‌تی ئیمریكا له مابه‌ین ساڵه‌كانی ١٧٩٠تا ١٩٢٠بۆ یه‌كسانكردنی فه‌رهه‌نگی دانیشتووانی ئیمریكا ده‌ستی كرده هێندێ كار بۆ تێكشكاندنی بافتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌رچه‌په‌رچه‌كردنی زه‌وینه‌كانی سوورپۆسه‌كان.(ئه‌كه‌ومه‌بیر په‌رچه‌په‌رچه‌كردنی كوردستان)
بۆ یه‌كم جار جورج واشێنگتۆن و هێنری ناكس بوون كه به‌رنامه‌ی ،،ژیار كردنی ،، سوورپۆسه‌كانیان داڕژاند.
له ساڵی ١٨٨٧سێناتۆرێكی ماساچۆسێت به نێوی هێنری لارۆنس داوز یاسایكی بۆ ،،ژیاركردنی،، سوورپۆسه‌كان پێشنیار كرد كه به نێوی یاسای داوز ناسراوه.
سوورپۆسه‌كان هۆزهۆز ده‌ژیان. هه‌ر هۆزێك خاوه‌ن زه‌ویوزارێكی تایبه‌ت به خۆیان بوون كه به شێوه‌یكی كۆمه‌ڵی به ڕێه‌وه‌ده‌برا، واته مالكیه‌تی پاوانی (خسووسی) وجوودی نه‌بوو.
به پێ یاسای دواز ده‌وڵه‌ت زه‌وی وزاری سوورپۆسه‌كانی له نیوان سوورپۆسه‌كان دابه‌ش ده‌كرد.خاوه زه‌وییه‌كه ده‌یتووانی زه‌وییه‌كه‌ی خۆ بفرۆشێ. ئاوابوو كه سپییه‌كان به‌ره به‌ره زه‌ویوزاره‌كانی ئه‌م و ئه‌ویان ده‌كڕی و به‌ره به‌ره بافتی كۆمه‌ڵایه‌تی سوورپۆسه‌كان شپرز كرا.
له هه‌مان كاتدا سوورپۆسه‌كان حه‌قی ده‌نگ دانیان نه‌بوو.
له ساڵی ١٨٩٨ده‌وڵه‌تی ئیمریكا یاساگه‌رێكی تازه‌ی به سه‌ر سوور پۆسه‌كانا داسه‌پاند. به پێ ئه‌و یاساگه‌ره حكوومه‌ته سه‌ربه‌خۆه‌كانی سوورپۆسه‌كان له ناو بران. داگاگه‌لی سونه‌تی سوورپۆسه‌كان هه‌ڵوه‌شان.له ناو هه‌ر هۆزێكا هه‌رچێ زه‌ویوزار بمایته‌وه مه‌جبوور بوون كه به ده‌وڵه‌تی ئیمریكا بیفرۆشن.
به پێ یاسای ١٨٩٨ فره‌تر له نه‌وه‌د هه‌زار هێكتار له زه‌وینه‌كانی سوورپۆسه‌كان كه‌وته‌ژێرده‌ستی سپییه‌كان.
به پۆخته ئامانجه‌كانی یاسای داوز بریتی بوو له شش پنت:
١-هه‌ڵوه‌شاندنی یه‌كیه‌تی له نیوان هۆزه‌كان
٢-خه‌ڵك دژی یه‌كترین هه‌ڵزرنگنن
٣-كشت‌و كێڵ له سه‌رزه‌وینی سوورپۆسه‌كان په‌ڕه‌بده‌ن
٤-خه‌رجی به‌ڕێوبردنی سه‌رزه‌وینی سوورپۆسه‌كان له سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكه‌نه‌وه.
٥-خاترجه‌م كردنی سوورپۆسه‌كان له سه‌ر خاوه‌ندار بوونی زه‌وینه‌كانیان.
٦-ئازاد كردنی باقی زه‌وینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه سپییه‌كان تێدا دابمه‌رزن.
ده‌وڵه‌تی ئیمریكا به‌ڕه‌ه‌وبردنی ڕێوڕه‌ستی ئایینی له سوورپۆسه‌كان قاغه‌كردبوو.
ده‌وڵه‌تی ئیمریاكا له ساڵی ١٨١٠ ده‌ست كردبووه دروست كردنی قوتابخانه‌گه‌ری شه‌وانه‌ڕۆژی ئیجباری بۆ منداڵه‌كانی سوورپۆسه‌كان.
قوتابیان مه‌جبوور بوون كه به زمانی ئینگلیسی قسه بكه‌ن و بچنه كڵێسا و ده‌ست له ڕێوڕه‌ستی خۆیان بكێشن.
قوتابییه‌كانیان مه‌جبوور ده‌كرد كه سه‌ری خۆیان وه‌كوو سوور پۆسه‌كان نه‌خه‌مڵێنن و ده‌ست له جلی ئاباوئه‌ژدادی ،،وه‌حشیان ،،هه‌ڵبگرن. گۆرانی وهه‌ڵپه‌ڕكێ سونه‌تیچیان قاغه‌كردبوو.
له نیمه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیستما هێندێ تاقی له سه‌ر ئه‌و كارانه كراوه كه نیسان ئه‌ده‌ن كه له قوتابخانه‌كانا منداڵه‌كان به شه‌وه‌یكی به‌رفراوان لاقه وعه‌زیه‌ت و ئازار ده‌كران.
له ده‌هه‌كانی ١٩٧٠هژماری قوتابیانی به بانترین ڕاده‌ی خۆی گه‌یشتبوو.
وابه‌راورد ده‌كرێ كه له ساڵی ١٩٧٣ فره‌تر له شه‌س هه‌زار منداڵی سوورپۆس له‌م قوتابخانه‌گه‌ره بوون.
له ده‌هه‌كانی ١٩٦٠و١٩٧٠ به‌ره به‌ره ده‌نگی خه‌ڵك دژ به‌م قوتابخانه‌گه‌ره به‌رزه‌و بوو. و به‌ره‌به‌ره له ده‌هه‌كانی ١٩٨٠ و١٩٩٠دا قوتابخانه‌كان داخران.
به سه‌رهاتی سوورپۆسه‌كان له كانادا و له ئیمریكا دوو نموونه‌ی دیارن كه چلۆن قه‌تڵی عامی فه‌رهه‌نگی جێ قه‌تلی عامی گرتووه‌ته‌وه.